رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی خوێن هۆشداری دەداتە هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت ژیانی هاوژینی پێکبهێنن و دەڵێت: پێویستە پشکنینی پێش هاوژینی بکەن و دڵنیابن لە ئەگەری بوون و هەڵگریی تالاسیمیا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026 د. نەوشیروان سادق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن تایبەت بە رووداو ئاشکرای کرد، بە گشتی تووشبووانی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 40 ساڵ دەژین، بەڵام لە وڵاتانی دیکە نزیکەی 70 ساڵ دەژی!
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، پێشگیریکردن لە وەچەخستنەوەی تالاسیمیا زۆر ئاسانترە لە خەرجکردن و کێشانی ناخۆشی و ناڵاندن بەدەست نەخۆشییەکەوە هەم بۆ کەسی تووشبوو و هەمیش بۆ کەسوکاری کەسی تووشبوو؛ رێگەگرتنەکەش ئەوەیە کە هاوژینی لەنێوان دوو کەسی هەڵگردا نەکرێت.
ئامارەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە 10 ساڵی رابردوودا؛
لە هەولێر ساڵی 2014؛ 760 تووشبوو، بەڵام لە ساڵی 2024 بووە بە 956 تووشبوو.
لە سلێمانی ساڵی 2014؛ 1074 تووشبوو، بەڵام لە ساڵی 2024 بووە بە 1387 تووشبوو.
لە دهۆک ساڵی 2014؛ 450 تووشبوو، بەڵام لە ساڵی 2024 بووە بە 819 تووشبوو.

.jpeg&w=3840&q=75)
