کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی منداڵان: جۆرێکی زەردوویی منداڵ مەترسیدارە و دایباب ئاگادار بن

شکار رێبوار

شکار رێبوار

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: ئەوانەی درەنگ خۆراک دەخۆن و دەخەون کێشەی ریخۆڵەیان بۆ دروست دەبێت
تەندروستی21-11-2026

پسپۆڕێک: ئەوانەی درەنگ خۆراک دەخۆن و دەخەون کێشەی ریخۆڵەیان بۆ دروست دەبێت

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات

رووداو - تەندروستی


پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان لەبارەی زەردووییەوە ئاشکرای دەکات، ئەگەر راستەوخۆ دوای لەدایکبوون واتە لە 24 کاژێری یەکەمی تەمەنی منداڵدا زەردوویی دروستبوو، مەترسیدارە و پێویستە پزیشك ببیندرێت.


د. ئیڤان عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، زەردوویی لە منداڵانی ناکامدا زیاتر دەمێنێتەوە و گەورانیش تووشی دەبن، بەڵام لەوەدا هۆکارەکەی نەخۆشییە نەک بەهۆی فیسیۆلۆژیی جەستە.


دەقی وەڵامەکانی د. ئیڤان عەلی لەبارەی زەردوویی منداڵ و چارەسەرییەکەی؛


رووداو: زەردوویی دوای لەدایکبوون ماوەی چەند بەردەوام دەبێت و کەی دەبێتە نائاسایی؟


د. ئیڤان عەلی: زەردوویی فیسیۆلۆژی و ئاسایی دوای 24 کاژێر لە لەدایکبوونی منداڵ روودەدات کە منداڵەکە چاو و جەستەی زەرد دەبێت و لە پێنجەمین رۆژیدا دەگاتە لووتکە، پاشان بەرە بەرە کەم دەبێتەوە، بەڵام لە منداڵی ناکامدا تاوەکو سێ هەفتەش دەمێنێتەوە.


رووداو: ئایا منداڵ بۆچی تووشی زەردوویی دەبێت؟


د. ئیڤان عەلی: منداڵ بەهۆی زۆریی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان یان باش کارنەکردنی ئەنزیمەکانی جگەر دەشێت تووشی زەردووییەکی ئاسایی ببێت، بەڵام هەندێک زەردوویی هەیە کە هۆکارێکی نائاسایی و نەخۆشی بەدواوەیە، بەتایبەت بەهۆی گیرانی بۆڕیی زراوی منداڵ، نەگونجانی گرووپی خوێنی منداڵ لەگەڵ دایک و باوکی.


رووداو: زەردوویی منداڵ دوای لەدایکبوونی چۆن چارەسەر دەکرێت؟


د. ئیڤان عەلی: پێویستە دایک پشت بە شیری خۆی ببەستێت بۆ ئەوەی منداڵەکە تێر ببێت، چونکە چەند شیری زیاتری پێ بدات، ئەوەندە بەخێرایی لە زەردووییەکە چاک دەبێتەوە. دووەمین چارەسەریش بەرکەوتنە بە تیشكێکی تایبەت، هەندێکجاریش دەشێت گۆڕینی خوێن پێویست بێت.


رووداو: دایک و باوک چۆن بزانن زەردوویی منداڵەکەتان مەترسیدارە یان نا؟


د. ئیڤان عەلی: ئەگەر منداڵ لە 24 کاژێری یەکەمی دوای لەدایکبوون تووشی زەردوویی بوو، ئەوا مەترسیدارە، یان ئەگەر منداڵەکە ئارەزووی شیرخواردنی نەبوو و جەستەی رەق و شل بێت، هەروەها ئەگەر رەنگی میزی منداڵ تۆخ بوو، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت.


رووداو: دانانی منداڵ لەژێر چ گڵۆپێک، زەردوویی کەم دەکاتەوە، ئایا ئەوە راستە بۆ کەمکردنەوەی زەردوویی؟


د. ئیڤان عەلی: منداڵ دەبێت لەژێر رووناکیی پزیشكیدا دابنرێت، کە ئەوە رووناکییەکی تایبەتییە و وەکو گڵۆپی ئاسایی نییە.


رووداو: ئایا لە تەمەنی گەورەییدا مرۆڤ تووشی زەردووی دەبێت؟


د. ئیڤان عەلی: منداڵ لە تەمەنی گەورەییدا تووشی زەردوویی دەبێت، بەڵام ئەوە هۆکارەکەی نەخۆشییەکی جیدییە، نەک هۆکارێکی ئاسایی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: ئەوانەی درەنگ خۆراک دەخۆن و دەخەون کێشەی ریخۆڵەیان بۆ دروست دەبێت
تەندروستی21-11-2026

پسپۆڕێک: ئەوانەی درەنگ خۆراک دەخۆن و دەخەون کێشەی ریخۆڵەیان بۆ دروست دەبێت

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە