کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

لە یەک ساڵدا 4358 تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک لە عێراق تۆمارکراون

گەشاو خالید

گەشاو خالید

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟
تەندروستی29-11-2026

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟

تەندروستیی واست: لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکۆڵینەوە
تەندروستی29-11-2026

تەندروستیی واست: لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکۆڵینەوە

زانکۆی بەریتانی کۆڵۆمبی: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن مەترسیی لەسەر کۆئەندامی هەرس زیاد دەکەن
تەندروستی28-11-2026

زانکۆی بەریتانی کۆڵۆمبی: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن مەترسیی لەسەر کۆئەندامی هەرس زیاد دەکەن

رووداو دیجیتاڵ


وەزیری تەندروستیی عێراق دەڵێ، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 4 هەزار و 358 تووشبووی هەوکرنی پەردەی مێشک لە عێراق تۆمارکراون و لە پارێزگای واستیش 15 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە. تەندروستیی کەرکووکیش دەڵێت: "هیچ تووشبوویەک تۆمار نەکراوە".


عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی یوسف دنێناوی، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران پێشوازیی لە عەبدولحوسێن عەزیز مووسەوی، وەزیری تەندروستی کردووە بۆ ئاگاداربوون لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی پەتای هەوکردنی پەردەی مێشک و رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی.


وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند: "لە ساڵی 2024دا، 3 هەزار و 948، لە ساڵی 2025دا 4 هەزار و 129، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا 4 هەزار و 358 تووشبوون لە عێراق تۆمارکراون".


سەبارەت بە دۆخی پارێزگای واست، وەزیری تەندروستیی عێراق گوتی: "تۆمارکردنی حاڵەتەکان لە سەرجەم پارێزگاکان لە چوارچێوەی چاوەڕوانی دایە و لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 15 گیانلەدەستدان لە واست تۆمارکراون".

گوتیشی: "شاندێکمان ناردووەتە پارێزگاکە بۆ چاودێریکردنی مەیدانیی دامەزراوە تەندروستییەکان و دڵنیابوونەوە لە دۆخی نەخۆشەکان".


بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی تشرینی دووەمی2026، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و لیژنەی باڵای تەندروستی بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.


فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک تۆمارکردنی هەر تووشبوویەک یان گومانلێکراو بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنووری پارێزگاکە رەتکردەوە.


ئەرجان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند: "تیمە مەیدانییەکان و بنکە تەندروستییەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون و تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێک لە پارێزگاکە و قوتابخانەکانی کەرکووک تۆمارنەکراوە".


ئەرجان محەممەد گوتیشی: "وەک ئامادەکارییەک قاوشەکانی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان لە سەرجەم نەخۆشخانەکان تەرخانکراون و تیمی تەندروستی بۆ پێشکێشکردنی رێنمایی و هۆشیاری سەردانی قوتابخانەکان دەکەن".


هەوکردنی پەردەی مێشک چییە و نیشانەکانی چین؟


هەوکردنی پەردەی مێشک (Meningitis) بریتییە لە هەوکردنی ئەو پەردە پارێزەرانەی کە دەوری مێشک و دڕکەپەتکیان داوە، ئەم نەخۆشییە دەکرێت بەهۆی ڤایرۆس، بەکتریا یان کەڕووەوە رووبدات و زۆرجار منداڵان و قوتابیان زیاتر رووبەڕووی مەترسییەکانی دەبنەوە.


نیشانەکانی نەخۆشییەکە:


بەرزبوونەوەی لەناکاوی پلەی گەرمیی لەش (تا)


سەرئێشەیەکی تووند و بەردەوام


رەقبوونی مل و ئەستەمی لە جووڵاندنیدا


دڵتێکچوون و رشانەوە


هەستیاریی زۆر بەرامبەر رووناکی


بێهێزیی زۆر، خەواڵوویی نائاسایی و تێکچوونی هۆش.


دەرکەوتنی پەڵەی سوور یان مۆر لەسەر پێست لە هەندێک حاڵەتدا.


پزیشک رێنمایی دەدات لە کاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا، بەتایبەتی بەرزیی پلەی گەرمی و رەقبوونی مل، دەستبەجێ نەخۆش بگەیێندرێتە لای پزیشک بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.


بابەتی پەیوەندیدار

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟
تەندروستی29-11-2026

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟

تەندروستیی واست: لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکۆڵینەوە
تەندروستی29-11-2026

تەندروستیی واست: لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکۆڵینەوە

زانکۆی بەریتانی کۆڵۆمبی: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن مەترسیی لەسەر کۆئەندامی هەرس زیاد دەکەن
تەندروستی28-11-2026

زانکۆی بەریتانی کۆڵۆمبی: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن مەترسیی لەسەر کۆئەندامی هەرس زیاد دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە