رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەک، دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش لە جۆری (GLP-1)، وەک سێماگلوتاید و لیراگلوتاید، رەنگە مەترسیی تووشبوون بە چەند کێشەیەکی کۆئەندامی هەرس زیاد بکەن. ئەم کێشانە هەوکردنی پەنکریاس، گیرانی ریخۆڵە و خاوبوونەوەی گەدە دەگرنەوە، تەنانەت لەو کەسانەشدا کە شەکرەیان نییە.
لە توێژینەوەکەدا لە زانکۆی بەریتانی کۆڵۆمبی کراوە و دەریدەخات، 4 هەزار و 700 کەسی بێ تووشبووی شەکرە بەکارهێنەری GLP-1 و 650 کەسی بەکارهێنەری تێکەڵەیەکی دەرمانی دابەزاندنی کێشی بەراورد کردووە و دەرکەوتووە، ئەوانەی GLP-1ـیان وەک ئۆزەمپیک و ساکسێندا بەکارهێناوە مەترسیی تووشبوونیان بە هەوکردنی پەنکریاس نۆ هێندە زیاتر بووە، هەروەها مەترسیی گیرانی ریخۆڵە و خاوبوونەوەی بەتاڵبوونەوەی گەدە چوار هێندە زیاتر بووە.
بۆ بەکارهێنانی سەلامەتی دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش و پاراستنی تەندروستیی هەرس پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن:
- پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک راوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ ئەوەی سوود و مەترسییەکانی هەڵبسەنگێنرێت.
- ئاگاداربوون لە نیشانەکانی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس وەک ئازاری توند، گیرانی ریخۆڵە یان دواکەوتنی بەتاڵبوونەوەی گەدە.
- پشتبەستن بە گۆڕانکاریی بەردەوام لە شێوازی ژیان، سیستمی خۆراکیی تەندروست و چالاکیی جەستەیی لەگەڵ هەر رێکارێکی پزیشکیی دیکەدا.



