کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڤپەیڤین

عەدنان کەریم: کۆنسێرتەکەی قامشلۆ مێژوویی بوو

ژینەر ستار

ژینەر ستار

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فوئاد ئۆنەن: بە فەرمانی ئەنقەرە ئازاد کراین و هەوڵی لاوازکردنی هەڤبەندی پووچەڵ بووەوە
هەڤپەیڤین20-11-2026

فوئاد ئۆنەن: بە فەرمانی ئەنقەرە ئازاد کراین و هەوڵی لاوازکردنی هەڤبەندی پووچەڵ بووەوە

ئایدن مەعرووف بەناوی پێکهاتەکانەوە: دووئیدارەییمان ناوێ، یەک هەرێم و یەک پەرلەمانمان هەیە
هەڤپەیڤین19-11-2026

ئایدن مەعرووف بەناوی پێکهاتەکانەوە: دووئیدارەییمان ناوێ، یەک هەرێم و یەک پەرلەمانمان هەیە

سەزایی تەمەللی بۆ رووداو: تورکیا تەنیا چاوی لە چەکدانانە و پرسە یاساییەکانی دیکەی فەرامۆش کردووە
هەڤپەیڤین18-11-2026

سەزایی تەمەللی بۆ رووداو: تورکیا تەنیا چاوی لە چەکدانانە و پرسە یاساییەکانی دیکەی فەرامۆش کردووە


رووداو دیجیتاڵ


عەدنان کەریم، هونەرمەندی ناسراوی کورد لە شاری قاملشۆی رۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتێکی سازکرد و دوای تەوابوونی کۆنسێرتەکە بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی بوو. بۆ من کۆنسێرتێکی زۆر جوان بوو".


ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2026، عەدنان کەریم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لە شاری قامشلۆ دوای کۆنسێرتەکە رایگەیاند: "هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو؛ قامشلۆ بۆ من زۆر تایبەتە. ئەو بینەرەی کە هاتبوون بۆ کۆنسێرتەکە بە جلی کوردییەوە هاتبوون، دڵخۆشم بەوەی پارێزگاری لە زمانی شیرینی کوردی دەکەن."


عەدنان کەریم گوتی: "ئەمە یەکەمجار بوو بێمە قامشلۆ بۆ کۆنسێرت. ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی بوو بۆ من. ئێستا خەون بەوەوە دەبینم بچمە دیاربەکر و لەوێش کۆنسێرتێک بکەم."


دەقی هەڤپەیڤینەکەی رووداو لەگەڵ عەدنان کەریم:


رووداو: بەڕێز عەدنان کەریم دوای کۆنسێرتەکە هەستت چۆنە؟


عەدنان کەریم: هەستێکی زۆر خۆشم هەیە. قامشلۆ بۆ من زۆر تایبەتە. ئەو بینەرەی هاتبوون بۆ کۆنسێرتەکە بە جلی کوردییەوە هاتبوون، دڵخۆشم بەوەی پارێزگاری لە زمانی شیرینی کوردی دەکەن، چونکە ئێمە زمانمان، جلوبەرگمان، ناسنامەمان کوردییە. ئەوەی کە بینیم لە قامشلۆ رۆژێکی تایبەت بوو، هەندێک گۆرانی نەیاندەهێشت من بیڵێم، هەوادارەکان خۆیان دەیانگوتەوە، ئەوە زۆر دڵخۆشی کردم. ئەو کەسانەی هاتبوون بۆ کۆنسێرتەکە زۆر بە ئیحساس بوون، گوێگرێکی زۆر تایبەت بوون، هەستم دەکرد تینووی کۆنسێرت بوون، بەڕاستیش کۆنسێرتێکی جوان بوو بۆ من، هەموو میوزیکژەنەکان و هەموو ئەو مامۆستایانەش کە لەگەڵ مندا هاتبوون زۆر دڵخۆش بوون، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی بوو بۆ من.


رووداو: ئەمە یەکەمجارە لە قاملشۆ کۆنسێرت دەکەیت؟


عەدنان کەریم: بەڵێ ئەمە یەکەمجار بوو بێمە قامشلۆ بۆ کۆنسێرت، خەون بەوەوە دەبینم بچمە دیاربەکر کۆنسێرت بکەم. خەونم ئەوەیە بچمە ناو هۆڵێکی شاری دیاربەکر و گۆرانی بۆ خۆشەویستان و کوردانی دیاربەکر بڵێم.


رووداو: لە قامشلۆ کۆنسێرتت کرد، پێشتریش لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و مهاباد کۆنسێرتت کردووە.


عەدنان کەریم: بەڵی من سێ کۆنسێرتم لەسەر یەک لە مهاباد کردووە، خۆشتان دەزانن لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک بە بەردەوام کۆنسێرتم کردووە.


رووداو: لە ئەلبوومە نوێیەکەدا هۆنراوەیەکی(جگەرخوێن)ت کردووەتە گۆرانی، بە نیازی سەردانی گۆڕەکەی بکەیت؟


عەدنان کەریم: ئەمڕۆ تەنیا کاتی ئەوەم هەبوو بچم سەردانی گۆڕی (محەممەد شێخۆ)ی مەزن بکەم، پشتیوان بە خودا لە داهاتوودا ئەگەر بۆم بکرێ دەمەوێ سەردانی گۆڕی مامۆستا (جگەرخوێن)یش بکەم.


رووداو: لە رۆژئاوای کوردستان خوێندن بە زمانی کوردی کەمبووەتەوە. پێت وایە چۆن هونەر دەتوانێ زمانی کوردی بپارێزێت؟


عەدنان کەریم: پێش هەموو شتێک زمانی کوردی لە نێو خێزان و ماڵباتدا دروست دەبێت. هەنگاوی یەکەم، دەبێ دایک و باوکان بە زمانی کوردی لەگەڵ زارۆکێ خۆیان قسەبکەن. هەنگاوی دووەم، دەبێت هەموو کوڕ و کچ و گەنجێک لە رۆژئاوای کوردستان بە زمانی کوردی قسەبکات و لەنێو خۆیاندا بە زمانی دیکە قسە نەکەن، چونکە ناسنامەی گەلی کورد زمان و جلوبەرگ و فۆلکلۆرییەتی، زمانی کوردی بە هۆنراوەی کوردییەوە پارێزراوە، مەلای جزیری و خانی و نالی و سالم و کوردی، هەموو ئەو شاعیرانە زمانی کوردییان پاراستووە، هەر بۆیە ئێمەش دەبێت بیپارێزین.


رووداو: باوەڕت وایە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان زمانی خۆیان لە دەست نادەن؟


عەدنان کەریم: بەڵی لەو بڕوایەدام زۆر زۆریش، ماشەڵڵا هەموویان بە زمانی شیرینی کوردی قسە دەکەن زۆر دڵخۆشم بەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

فوئاد ئۆنەن: بە فەرمانی ئەنقەرە ئازاد کراین و هەوڵی لاوازکردنی هەڤبەندی پووچەڵ بووەوە
هەڤپەیڤین20-11-2026

فوئاد ئۆنەن: بە فەرمانی ئەنقەرە ئازاد کراین و هەوڵی لاوازکردنی هەڤبەندی پووچەڵ بووەوە

ئایدن مەعرووف بەناوی پێکهاتەکانەوە: دووئیدارەییمان ناوێ، یەک هەرێم و یەک پەرلەمانمان هەیە
هەڤپەیڤین19-11-2026

ئایدن مەعرووف بەناوی پێکهاتەکانەوە: دووئیدارەییمان ناوێ، یەک هەرێم و یەک پەرلەمانمان هەیە

سەزایی تەمەللی بۆ رووداو: تورکیا تەنیا چاوی لە چەکدانانە و پرسە یاساییەکانی دیکەی فەرامۆش کردووە
هەڤپەیڤین18-11-2026

سەزایی تەمەللی بۆ رووداو: تورکیا تەنیا چاوی لە چەکدانانە و پرسە یاساییەکانی دیکەی فەرامۆش کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە