کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڤپەیڤین

شێخ مورشید خەزنەوی بۆ رووداو: دەبێت فرەئایینی وەک باخچەیەکی پڕ لە گوڵ بۆ کۆکردنەوەی کورد بەکاربهێنین

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خالید نەرمۆ: حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە فرەئایینی و رێوڕەسمی ئایینە رەسەنەکان دەکات
هەڤپەیڤین21-11-2026

خالید نەرمۆ: حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە فرەئایینی و رێوڕەسمی ئایینە رەسەنەکان دەکات

یان ئیلهان کزڵهان بۆ رووداو: بەسیاسیکردنی ئایین مەترسیی دابەشبوون لەسەر کۆمەڵگەی کورد دروست دەکات
هەڤپەیڤین21-11-2026

یان ئیلهان کزڵهان بۆ رووداو: بەسیاسیکردنی ئایین مەترسیی دابەشبوون لەسەر کۆمەڵگەی کورد دروست دەکات

عەدنان کەریم: کۆنسێرتەکەی قامشلۆ مێژوویی بوو
هەڤپەیڤین20-11-2026

عەدنان کەریم: کۆنسێرتەکەی قامشلۆ مێژوویی بوو

رووداو دیجیتاڵ


شێخ مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی ئایینیی کورد رایگەیاند، دووژمنانی گەلی کورد بە درێژایی مێژوو هەوڵیان داوە فرەئایینی و فرەمەزهەبی وەک سنوور و دیوار بۆ دابەشکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بەکاربهێنن، بەڵام دەبێت ئەو جیاوازییانە بکرێنە سەرچاوەی هێز و کۆکردنەوەی کورد لە چوارچێوەی ناسنامەی کوردستانیدا.


رۆژی شەممە 21-11-2026 لە پەراوێزی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی کورد لە قەوقاز لە شاری تبلیس، پایتەختی جۆرجیا، شێخ مورشید خەزنەوی بە کامێز شەدادی، نێردراوی رووداو بۆ جۆرجیای گوت، "کوردستان وەک باخچەیەکی گوڵ وایە کە بە یەک رەنگ ناڕازێتەوە، بەڵکو بە هەبوونی گوڵی جیاواز لە ئایین و مەزهەبەکانی وەک ئیسلام، ئێزدی، عەلەوی، شیعە، کریستیان، جوو، زەردەشتی و یارسان جوان دەبێت."


خەزنەوی گوتی: "دووژمنی میللەتی کورد بە دەیان ساڵە هەوڵی داوە ئەو رەنگینییەی ئایینەکان لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا وەک سنوور لە نێوانماندا بەکاربهێنێت، بەڵام ئەم کۆنفرانسە هەوڵ دەدات ئەو دیوار و سنوورانە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستانیدا هەڵبگرێت، تاوەکو کوردستانیبوون و کوردێتیی خۆمان بەرەوپێش ببەین."


سەبارەت بە پرسی ئایینی ئیسلام و دۆزی کورد، ئەو کەسایەتییە ئایینییە ئاماژەی بەوە کرد، زۆرجار گلەیی ئەوە دەکرێت کە بۆچی گەلانی دیکەی موسڵمانی وەک عەرەب، تورک و فارس توانییان ببنە خاوەن دەوڵەت، بەڵام کورد نەیتوانی؛ گوتیشی، ئایینی ئیسلام دژی میللەتی کورد و هەوڵدانی کورد بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی خۆی نییە.


شێخ مورشید خەزنەوی هیواشی خواست ئەم جۆرە کۆنفرانسانە "بەردەوام بن بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکانی کوردستان بتوانن پێکەوە کۆببنەوە، دەست بخەنە نێو دەستی یەکدی و کار بۆ داهاتوویەکی گەش و خۆش بۆ گەلی کورد و کوردستان بکەن."



دەقی هەڤپەیڤینەکە (پرسیار و وەڵام)


رووداو: سێیەمین کۆنفرانسی کورد لە قەوقاز لە شاری تبلیس، پایتەختی جۆرجیا بەڕێوەدەچێت. یەکەمین کۆنفرانس هەر لێرە سازکرا، دووەمین کۆنفرانس لە ئاستانا بوو و سێیەمین کۆنفرانسیش جارێکی دیکە لە تبلیسە. ئەمجارە پرسی ئایین تەوەری سەرەکییە، واتە رۆڵی ئایینەکان لە کۆمەڵگەی کوردیدا. ئەمڕۆ میوانی ئێمە کەسایەتییەکی زۆر ناودار، شێخ مورشید خەزنەوییە. مامۆستا بەخێربێیت.


شێخ مورشید خەزنەوی: زۆر سوپاس، ئێوەش بەخێربێن، تەمەندرێژ بن.


رووداو: زۆر سوپاس. مامۆستا، بێگومان کاتێک مرۆڤ باس لە رۆڵی ئایینەکان لە نێو کۆمەڵگەدا دەکات، ئەمە بابەتێکی زۆر دوورودرێژە، بەتایبەتی لە نێو کورددا کە ئیسلام هەردەم رۆڵێکی سەرەکیی گێڕاوە هەر لە سەدەی حەوتەمەوە تاوەکو ئێستا. ئەمڕۆ ئێوە باسی چی دەکەن؟ چونکە جگە لە ئیسلام و موسڵمانێتی، لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا مەزهەب و ئایینی جیاوازیش هەن. فەرموو.


شێخ مورشید خەزنەوی: بێگومان، وەک لای جەنابیشتان زانراوە ئێمە بە کوردستان دەڵێین باخچەی گوڵان. باخچەی گوڵانیش بە تەنیا یەک رەنگ ناڕازێتەوە، بەڵکو بە گوڵی جیاواز جیاواز. کاتێک دەڵێین کوردستان باخچەی گوڵانە، لەبەر ئەوەیە ئایین و مەزهەبی جیاوازی تێدایە. دووژمنی میللەتی کورد بە دەیان ساڵە هەوڵی داوە ئەو رەنگینییەی ئایینەکان لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا وەک سنوور لە نێوانماندا بەکاربهێنێت. ئەم کۆنفرانسە هەوڵ دەدات ئەو دیوارانە، ئەو سنوورانە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستانیدا هەڵبگرێت، تاوەکو ئێمە کوردستانیبوون و کوردێتیی خۆمان بەرەوپێش ببەین. بەتایبەتیش قسەکردنی من لەسەر ئیسلام و پرسی کورد دەبێت؛ چونکە زۆرجار گلەیی ئەوە دەکرێت کە بۆچی کورد نەیتوانی وەک زۆر لە موسڵمانانی دیکەی وەک عەرەب، تورک و فارس دەوڵەتی خۆی دروست بکات. ئایا ئایینی ئیسلام دژی میللەتی کورد دەردەکەوێت، یان ئایینی ئیسلام دژی ئەوەیە میللەتی کورد هەوڵ بدات بۆ ئەوەی ئەویش دەوڵەتی خۆی ئاوا بکات؟ قسەکردنەکەی من بە سەرەکی لەسەر ئەم بابەتە دەبێت. بەڵام لەوەش گرنگتر، ئامانجی ئەم کۆنفرانسە ئەوەیە کە لەبەر ئەوەی برا ئێزدییەکانمان بەشدارن، برا کریستیانەکانمان بەشدارن و جووەکانیش بەشدارن، ئەو رەنگینییەی لە نێو کۆمەڵگەدا هەیە هەوڵ بدەین ئەو سنوورانە هەڵبگرین. هیوای ئێمەش ئەوەیە کۆنفرانسەکانی داهاتووش بەردەوام بن، چونکە مەزهەبی جیاوازیش هەن وەک زەردەشتی، یارسان و ئەهلی حەق، تاوەکو هەموومان بتوانین لە دەوری یەک کۆببینەوە و دەست بخەینە نێو دەستی یەکدی لە پێناو داهاتوویەکی جوان و خۆش بۆ میللەتی کورد و کوردستان.


رووداو: زۆر سوپاس. بەڵێ، وەک پێناسە و دروشمی سەرەکیی ئەم کۆنفرانسە زۆر بە کورتی گوزارشتی لێکرا کە ئێمە ئەم جیاوازی و رەنگینییە ئایینییە بکەینە سەرچاوەی خۆشحاڵیی کۆمەڵگەی کوردی. لەم کۆنفرانسەشدا ئەمە تەوەری سەرەکییە.


بابەتی پەیوەندیدار

خالید نەرمۆ: حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە فرەئایینی و رێوڕەسمی ئایینە رەسەنەکان دەکات
هەڤپەیڤین21-11-2026

خالید نەرمۆ: حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە فرەئایینی و رێوڕەسمی ئایینە رەسەنەکان دەکات

یان ئیلهان کزڵهان بۆ رووداو: بەسیاسیکردنی ئایین مەترسیی دابەشبوون لەسەر کۆمەڵگەی کورد دروست دەکات
هەڤپەیڤین21-11-2026

یان ئیلهان کزڵهان بۆ رووداو: بەسیاسیکردنی ئایین مەترسیی دابەشبوون لەسەر کۆمەڵگەی کورد دروست دەکات

عەدنان کەریم: کۆنسێرتەکەی قامشلۆ مێژوویی بوو
هەڤپەیڤین20-11-2026

عەدنان کەریم: کۆنسێرتەکەی قامشلۆ مێژوویی بوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە