Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای پیرداو. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای پیرداو. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ و لەو رێگەیەوە بەشێکی کارەبای پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین دابین دەکات.


سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "حکومەتی عێراق دەستی بە کڕینی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کردووە و بڕیارەکەش کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە."

بەگوتەی ئەو بەرپرسە، "ئەو کارەبایە بۆ پارێزگاکانی کەرکووک بە پلەی یەک، پاشان نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین دەبێ. پرۆسەکە دەستی پێکردووە و بەگوێرەی پێداویستیی بەکاربردن، بڕەکەی زیاد دەکات."

دانیاڵ هەمەوەندی، جێگری بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەردوو هێڵی سەرەکیی هەولێر و سلێمانییەوە 400 مێگاوات کارەبا دەدرێتە کەرکووک و تێکەڵ بە کارەبای نیشتمانیی عێراق دەکرێ."

بەگوێرەی جێگری بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، "هێڵی هەولێر کە پێی دەگوترێ کەرکووک-گردمەلا 200 مێگاوات و هێڵی سلێمانی کە پێی دەگوترێت کەرکووک-بازیان-چەمچەماڵ 200 مێگاواتی دیکەیە."

ئێستا پشکی کارەبای کەرکووک لەنێوان 750 بۆ 810 مێگاواتە. دانیاڵ هەمەوەندی، کە هاوکات بەرپرسی کۆنترۆڵی کارەبای کەرکووکە، گوتی: "ئێستا کارەبای نیشتمانی لە کەرکووک رۆژانە 18 بۆ 20 کاژێرە."

نەینەوا هاوسنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە. ئەحمەد عەبد ڕەبە، سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی یەکشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێستا نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە دەدرێتە پارێزگای نەینەوا."

بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، "بەشی نەینەوا لە کارەبای نیشتمانی لەنێوان 1000 بۆ 1300 مێگاواتە و رۆژانە تێکڕا نزیکەی 18 بۆ 19 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە."

هەر لەو چوارچێوەیەدا، رۆژی هەینی 120 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە پارێزگای دیالە و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لەگەڵ هەرێمی کوردستان (کەلار 1 و کەلار 2) بە توانای 132 کەیڤی خرانەوە کار.

فارس موزاحیم جبووری، سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کارەبایە لەلایەن وەبەرهێنەرێکی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دابین دەکرێ کە گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق هەیە، بەڵام "بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرەکە لای وەزارەتی کارەبای عێراق، ناردنی ئەو بڕە کارەبایە راگیرابوو."

سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە گوتیشی: "دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ئیدارەی پارێزگای دیالە، وەزارەتی کارەبای عێراق بڕیاری دا شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرەکە دابین بکات و بەوەش دوای چەندین مانگ لە وەستانی، ئەو 120 مێگاواتە گەڕایەوە و پشکی کارەبای دیالە بۆ 850 مێگاوات بەرزبووەوە."

ئەحمەد موسا عەبادی، گوتەبێژی ئەو کاتی وەزارەتی کارەبای عێراق، رۆژی 10ی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی و گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا کارەبامان پێ بدەن."

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، پێدانی هەرێمی کوردستان بە عێراق راگیرا. پێش جەنگەکە عێراق رۆژانە نزیکەی 1200 مێگاوات کارەبای لە کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان دەکڕی. 
  
ئەحمەد موسا عەبادی کە بەم دواییانە دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی گوتەبێژی پێشکێشکرد گوتی: "تاوەکو پێش  وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەیێننە 29 بۆ 30 هەزار مێگاوات. بەڵام پێشبینی دەکرێ لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا خواست لەسەر بەکاربردنی بگاتە 60 هەزار مێگاوات کارەبا".