Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی تەندروستیی عێراق

باڵەخانەی تەندروستیی عێراق

عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

گەشاو خالید

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری بریندارانی رۆژانی جەژنی قوربانی لە سەرجەم پارێزگاکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا هەزار و 876 کەس بەهۆکاری جیاواز بریندار بوون یان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رۆژی شەممە، 31ـی ئایاری 2026، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکان و خزمەتگوزارییە پزیشکییە فریاکەوتنەکانەوە کۆکراونەتەوە، دەری دەخەن کۆی گشتیی بریندارەکان گەیشتووەتە هەزار و 876.

بەگوێرەی ئامارەکە، زۆربەی بریندارەکان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە بوون کە هەزار و 324 بوون، 120 ژەهراویبوون، 122 تەنگەنەفەسی، 169 سووتان، 55 برینداربوون بە گولــلە، 28 برینداربوون بە یاریی ئاگرینی منداڵان و 18 خنکان.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاندووە، پێش جەژن عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستی، فەرمانی کردبوو بە ئامادەیی تەواوی تیمە پزیشکییەکان و چاودێریی وردی کارەکانیان لە پارێزگاکان، هەروەها جەخت کرابووەوە لەسەر خێراکردنی وەڵامدانەوەی تیمەکان و دابینکردنی هەموو جۆرە دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکێشی بریندارەکان بکرێت.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاند، تیمە پزیشکییەکان لە رۆژانی جەژندا بەدرێژایی 24 کاژێر لە چوارچێوەی پلانی فریاکەوتندا لە کاردابوون.