رووداو دیجیتاڵ
هێزێکی ئەمنی لە بەغداوە دەچێتە ناوچەیەکی پارێزگای زیقار کە ماڵی بەرپرسانی لێیە. گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەو بارەیەوە دەکرێت.
رۆژی دووشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2026، ئەحمەد ئیبراهیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار و گوتەبێژی ئەنجوومەنەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو هێزە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغداوە هاتوون و چوونەتە قەزای ئیسلاح و بە دیاریکراوی ئەو ناوچەیەی کە ماڵی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و پەرلەمانتارانی لێیە، بەڵام هیچ ماڵێکیان نەپشکنیوە."
لە 28ـی حوزەیرانەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵمەتێکیان لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەست پێکرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی و تاوەکو ئێستا دەستگیرکردنی 47 پەرلەمانتار و بەرپرس بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەحمەد ئیبراهیمی رایگەیاند، وەک حکومەتی خۆجێیی هیچ زانیارییەکیان پێ نەدراوە لەبارەی هۆکاری هاتنی ئەو هێزە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای زیقار بکرێت بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە و زانینی هۆکارەکانی چوونی ئەو هێزە.



.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)