رووداو دیجیتاڵ
تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی ئێران، رۆژی چوارشەممە دەبرێتە نێو هەردوو مەزارگەکانی ئیمام حوسێن و ئیمام عەباس لە کەربەلا.
عەلی بەدری، بەرپرسی راگەیاندنی پیرۆزگای عەباسی لە کەربەلا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بە گوێرەی ئەو رێکارانەی دیاریکراون، پاش نیوەڕۆی چوارشەممە (8ی تەممووز) تەرمی عەلی خامنەیی دەگەیێندرێتە شاری کەربەلا، دوای ئەوەی رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکەی لە نەجەف بەڕێوەدەچێ."
عەلی بەدری رایگەیاند، بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە کەربەلا کاژێر چواری سەر لە ئێوارە لە شەقامی ئەبو مەهدی موهەندیس دەستپێدەکات و دەبرێتە نێو مەزارگەی ئیمام حوسێن و نوێژی لەسەر دەکرێت و دواتر دەبرێتە مەزارگەی ئیمام عەباس.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی تەمووزی 2026، تەرمی عەلی خامنەیی بگاتە فڕۆکەخانەی نەجەف و رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکەی لە نزیک مەزارگەی ئیمام عەلی لەو شارە ئەنجام بدرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی پیرۆزگای عەباسی لە کەربەلا رایگەیاند، لە دوای نوێژی ئێوارە تەرمەکە دەبرێتەوە نەجەف بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی شارەکەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
عەلی خامنەیی لە 28ی شوبات لە بۆردوومانێکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تاران کوژرا.



.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)