رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی ئیسپانیا کرد، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە توانی مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت.
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، رۆژی دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە ئێکس، بە هاشتاگی "سوپاس ئیسپانیا" پیرۆزبایی لە گەلی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئەو وڵاتە کرد بەبۆنەی بردنەوەی جامی جیهانیی 2026.
پەیامەکەی سەدر لە کاتێکدایە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریی کۆتاییدا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتینی بردەوە.
فێران تۆرێس تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد بەو جۆرەش ئیسپانیا بۆ دووەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی. یەکەمین جار لە ساڵی 2010دا ئیسپانیا بووە پاڵەوان.
موقتەدا سەدر زۆر جار لە بۆنە وەرزشییە جیهانییەکاندا هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێ، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لە رووی سیاسییەوە هەڵوێستی هاوسۆزیان لەگەڵ پرسی فەلەستین هەیە.
ئیسپانیا یەکێکەو لەو وڵاتانەی رەخنەی تووند لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەگرێ.


