کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە- ژیری دەستکردە

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە- ژیری دەستکردە

عێراق

پەرلەمانتارێکی عێراق: هاووڵاتی هەیە هەزار سیمکارتی بەناوەوەیە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە
عێراق22-11-2026

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
عێراق22-11-2026

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ


پەرلەمانتارێکی عێراق دۆسیەی سیمکارتە بێ خاوەنەکان دەوروژێنێت و دەڵێ: "هەزار سیمکارت بە ناوی تەنیا یەک کەسەوە تۆمار کراون بێ ئەوەی ئاگاداری بێت"؛ جەختیش دەکاتەوە کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی و دەستەی گەیاندن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن.


رەبیع مووسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دۆسیەی ئەو سیمکارتانەی بە شێوەیەکی نایاسایی تۆمار کراون، گەیاندە نێو هۆڵی پەرلەمان، رۆژی چوارشەممە (7ی تشرینی یەکەمی 2026)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:  "بەڵگەی ئەوەمان لەدەستە کە زیاتر لە هەزار سیمکارت بە ناوی تەنیا یەک کەسەوە تۆمار کراون بێ ئەوەی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی هەبێت."

رەبیع مووسەوی راشیگەیاند: "ئەم کارە مەترسییەکی گەورەی ئەمنی و یاسایی بۆ سەر هاووڵاتییان دروست دەکات، چونکە زۆرجار ئەم سیمکارتانە بۆ مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەرانە وەرگرتن بەکاردەهێنرێن". 
گوتیشی: "سەرۆکی پەرلەمان، دەستەی راگەیاندن و کۆمپانیاکانی زەین و ئاسیا سێڵی ئاگادار کردووەتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن، تاوەکو وردەکاریی ئەم سەرپێچییانە روون بکەنەوە و لێپرسینەوە لەو لایەنانە بکرێت کە کەمتەرخەم بوون."

بە گوتەی رەبیع مووسەوی، سیمکارتی بێ خاوەن و وەهمی لە پارێزگاکانی عێراق نییە و هیچ کەسێک نایفرۆشێت، مەگەر کەسێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی عێراق بیکڕێ و بگاتە دەستیان.

بە گوێرەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، هەر هاووڵاتییەک تەنیا مافی 7 سیمکارتی هەیە و بۆ هەر سیمکارتێکی زیادە، سێ ملیۆن دینار پێبژاردن (غەرامە) دەکرێت.

دەستەی راگەیاندن و گەیاندن (CMC) پێشتر رایگەیاندبوو، لە سەرەتای ساڵی 2027ـەوە کۆتایی بە دیاردەی سیمکارتی بێمۆڵەت و وەهمی دەهێنرێت. 

هەروەها کۆمپانیاکانی پەیوەندی (زەین و ئاسیاسێڵ) پابەند دەکرێن کە بە هاووڵاتییان بڵێن چەند سیمکارت بە ناوی ئەوانەوە تۆمار کراوە.

بەمزووانە لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی کۆمپانیاکان و سکانکردنی کارتی نیشتمانی، هاووڵاتییان دەتوانن بزانن چەند سیمکارت لەسەر ناویانە.


بابەتی پەیوەندیدار

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە
عێراق22-11-2026

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
عێراق22-11-2026

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە