کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە

عێراق

سەدر بۆ ئەمریکا: نە ئاڵای ئێوە ژێرپێ بخرێت، نە شکۆی ئێمە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامێکدا بۆ ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کاتی ئەوە هاتووە پەڕەی رابردوو بە دادپەروەری دابخرێت؛ داواش دەکات واشنتن لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی عێراق مامەڵە بکات و دەڵێت: "نە ئاڵای ئێوە بخرێتە ژێر پێ و نە شکۆ و سەربەخۆیی ئێمەش ژێر پێ بنێن."

رۆژی چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026، موقتەدا سەدر پەیامێکی ئاراستەی واشنتن کرد و تێیدا گوتی: "ئێمە بەرگریمان لە دژی ئێوە و هەموو ئەوانە کرد کە وڵاتەکەمان داگیر دەکەن؛ دژایەتیی کەس ناکەین، بەڵام سەربەخۆیی وڵات لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. راستە لە رابردوودا رووبەڕووتان بووینەوە، بەڵام ئێمە نەیارێکی تیرۆریست نەبووین و ئێوەش نەیارێکی داعشی نەبوون، بۆیە ئەگەر دەتانەوێت پەڕەی کۆن دابخەن، پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەبێ لووتبەرزی دایبخەن."

سەدر لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت عێراق بە ئازادی، سەربەخۆیی و دوور لە هەژموونی دەرەکی (چ رۆژهەڵاتی بێت یان رۆژئاوایی) بنیات بنێنەوە و رەتیدەکەنەوە وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسی و ئابوورییەکان؛ گوتیشی: "پێویستە پابەند نەبن بە بەرگریکردن لە هیچ کەسێک، یان شەڕکردن لەبری هیچ لایەنێک."

پەیامەکەی سەدر لە کاتێکدایە، لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بە فەرمی کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لە تەواوی بنکە سەربازییەکانی عێراق کۆتاییهات.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، رێبەری رەوتی نیشتمانی گوتی: "پێویستە ئەمریکا مامەڵەیەکی دیپلۆماسیی دادوەرانە لەگەڵ عێراق بکات؛ نە ئاڵاکەتان بخرێتە ژێر پێ و نە شکۆ و سەربەخۆیی ئێمەش ژێرپێ بخەن. هیواداریشم گەلی ئاشتیخوازی ئەمریکا ببێتە خاوەنی حکومەتێکی ئاشتیخواز."

بابەتی پەیوەندیدار

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە