کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: پەرلەمانی عێراق

وێنە: پەرلەمانی عێراق

عێراق

وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نابن؛ بەڵام دەچنە لیژنەی دارایی

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان
عێراق22-11-2026

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی دیاریکردنی نرخێکی نوێی بۆ دینار بەرامبەر دۆلار تاوتوێ دەکات.


دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دێنە لیژنەی دارایی پەرلەمان، نەک دانیشتنی گشتیی پەرلەمان".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی گوتی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی دیاریکردنی نرخی نوێی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و پێویستە روونکردنەوە پێویست بدەن لەبارەی ئەو هەنگاوە.

سروە محەممەد، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،"ئەستەمە لەوبارەوە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەڵکو بڕیارە وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بچنە لیژنەی دارایی لەوێ روونکردنەوە لەبارەی ئەو هەنگاوە بدەن". 

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە بڕیار درابوو دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام ئێستا کۆبوونەوەکە تەنیا لەنێوان لیژنەی دارایی و ئەو دوو بەرپرسە دەکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاریبکات و لە دوێنێ چوارشەممەوە کاری پێدەکرێت. 

نرخە نوێیەکان بەمشێوەیەن:
 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

پێشتر نرخەکان بەمشێوەیە بوون:
 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان
عێراق22-11-2026

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە