رووداو دیجیتاڵ
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق 10 ملیۆن دۆلاری لە گیرفانی خۆی بەخشییە مەزارگەی سەیدە زەینەب و مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
نووسینگەی رۆژنامەڤانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: عەلی فالح زەیدی بەیاوەری ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمەشق سەردانی مەزارگەی سەیدە زەینەبی کردووە.
بەگوێرەی نووسینگەکە زەیدی بڕیاریداوە پێنج ملیۆن دۆلاری خۆی بداتە مەزارگەی سەیدە زەینەب بۆ پێداویستییەکانی ئەو مەزارگەیە، هەروەها پێنج ملیۆن دؤلارى دیکەش ببەخشێتە مزگەوتی ئومەوی.
مەزارگەی سەیدە زەینەب کچی عەلی ئەبو تالیب لە دیمەشق یەکێکە لەلای شیعەکان پێگەیەکی گرنگی هەیە، مزگەوتی ئومەوی-یش لە ساڵی 705ی زایینی دروست کراوە.
چوارشەممە، عەلی فالح زەیدی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی عەلی فالح زەیدییە بوو بۆ دیمەشق لەوەتەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی وەرگرتووە.


