رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای بەسڕە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون؛ بەرگریی شارستانیش تەرم و بریندارەکانی لەنێو ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکە دەرهێنا.
نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تیمەکانی رزگارکردنمان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای بەسڕە، دوو برینداریامگار کرد و تەرمی دوو کەسی دیکەشیان دەرهێناوە، ئەمەش دوای ئەوەی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی خێرای پارێزگاکە روویدا."
رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانێکی بەهێزی نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری "یوکۆن" و بارهەڵگرێکی گەورەداوویداوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ تیمەکانی رزگارکردن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە بەکارهێنانی ئامێری بڕین و جیاکردنەوەی هایدرۆلیکی لەنێو ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکەدا، بریندارەکانیان دەرهێناوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەگوێرەی دەستەی ئاماری عێراق،پار 11948 رووداوی هاتووچۆ لە 15 پارێزگای عێراق تۆمار کراون، کە بەهۆیانەوە 2351 کەس گیانیان لە دەستداوە و 11564 کەسیش بریندار بوونە.

