رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کەمکردنەوەی سەرمایەی کۆمپانیاکانی بازرگانیی زێڕ دەکەن دوورن لە راستییەوە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە دەرنەچووە.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە(31ـی تشرینی یەکەمی2026) بڵاویکردەوە، "ژمارەیەک پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاریی نادروستیان لەبارەی گۆڕینی مەرجەکانی سەرمایە و پۆلێنکردنی کۆمپانیاکانی زێڕ بڵاوکردووەتەوە."
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێ: "ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە و بانکەکەمان هیچ هەموارکردنێکی لە مەرج و رێساکانی کاری ئەو کۆمپانیایانەدا نەکردووە."
هەروەها داوای لە میدیا و هاووڵاتییان کرد، تەنیا پشت بە زانیارییە فەرمییەکان ببەستن کە لە ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە متمانەپێکراوەکانی بانکی ناوەندییەوە بڵاودەکرێنەوە.
کۆمپانیاکانی بازرگانیکردن بە زێڕ لە عێراق، دەبێ مۆڵەتی فەرمییان لە بانکی ناوەندیی عێراق هەبێت و بڕێکی دیاریکراو سەرمایەیان هەبێت تاوەکو رێگەیان پێبدرێ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێودەوڵەتی بکەن.
