کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبووەنەوەی لەگەڵ لیژنەی قەیرانەکان

وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبووەنەوەی لەگەڵ لیژنەی قەیرانەکان

عێراق

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: هێرشەکەی ئەمجارەی کۆرمۆر تەواو جیاوازە
عێراق11-11-2026

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: هێرشەکەی ئەمجارەی کۆرمۆر تەواو جیاوازە

رووداو دیجیتاڵ
  
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێ، بەهۆی لێکەوتەکانی قەیرانی تەنگەی هورمز، پێویستە هەوڵەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت دووهێندە بکرێنەوە؛ هۆشداریی تووندیش دەداتە ئەو بەرپرسانەی کە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا کەمتەرخەمن.

باسیم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق، رۆژی چوارشەممە (11ی تشرینی دووەمی 2026) سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی قەیرانەکانی کرد، رایگەیاند: "دەبێت بە خێرایی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە بەرهەمە نەوتییەکان (سووتەمەنی) دابین بکرێت و یەدەگی ستراتیژیی عێراق بەهێز بکرێت".

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند: "دەبێت رێکارەکان بە جۆرێک بن کە جێگیریی پڕۆسەی بەرهەمهێنان مسۆگەر بکەن". داواشی کرد کات کەم بکرێتەوە و رۆتینی کارگێڕی نەمێنێت تاوەکو هەناردەی نەوت بە هەمان رێژەی جاران بەردەوام بێت و پەک نەکەوێت.

باسم محەممەد عەبادی فەرمانی کرد، کە هەرچی زووە کەلێن و کێشە تەکنیکییەکان دەستنیشان بکرێن و چارەسەر بکرێن. گوتی: "هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک لە کارەکاندا بە تووندی و لەرێگەی یاساوە وەڵام دەدرێتەوە و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکرێت."

وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی: "قۆناخی ئێستا پێویستی بە شەفافییەت و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەدای دامەزراوە نەوتییەکان دروست نەکات".

عێراق دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2030 بەرهەمهێنانی نەوت بگەیێنێتە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. 

بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێنمایی دا بە زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا لە 1ی ئەیلوولی 2026 لەگەڵ ستافی باڵای وەزارەتی نەوت و وەزیرانی دارایی و نەوت راگەیاندرا. 

بابەتی پەیوەندیدار

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: هێرشەکەی ئەمجارەی کۆرمۆر تەواو جیاوازە
عێراق11-11-2026

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: هێرشەکەی ئەمجارەی کۆرمۆر تەواو جیاوازە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە