کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئامادەکاریی هێزە ئەمنیەکان بۆ چوونە نێو جورف نەسر. وێنە: رووداو

ئامادەکاریی هێزە ئەمنیەکان بۆ چوونە نێو جورف نەسر. وێنە: رووداو

عێراق

هێزە عێراقییەکان چوونە نێو جورف نەسر و بارەگای کۆنترۆڵیان کردەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پشکی حەشدی شەعبی لە بودجەی 2027 نزیکەی 40% زیاد کراوە
عێراق20-11-2026

پشکی حەشدی شەعبی لە بودجەی 2027 نزیکەی 40% زیاد کراوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوەکو ئێستا نەچوونەتە نێو جورف نەسر
عێراق20-11-2026

هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوەکو ئێستا نەچوونەتە نێو جورف نەسر

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات
عێراق19-11-2026

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات

رووداو دیجیتاڵ


فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە فەرمی کردنەوەی (بارەگای کۆنترۆڵ)ی لە ناوچەی جورف نەسر راگەیاند. هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە گۆڕینی یەکە سەربازییەکان کردووە و بڕیاریشە لە بەیانیی سبەی (شەممە)ەوە، رێگە سەرەکییەکان بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان بکرێنەوە.


فەریق روکن ئەحمەد حاتم حەمید، فەرماندەی بارەگای کۆنترۆڵ، رۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کە تۆڕی میدیایی رووداو ئامادەی بوو، رایگەیاند: "بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ بارەگای کۆنترۆڵ لە جورف نەسر کرایەوە کە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی، لە ئەمڕۆوە بڵاوەپێکردنی هێزەکان و گۆڕینی یەکەکان دەستی پێ کردووە."


بە گوتەی فەرماندەی بارەگاکە، پاراستنی ناوچەکە بە هاوبەشی لە ئەستۆی هەریەک لە لیوایەک لە سوپای عێراق، لیوایەک لە پۆلیسی فیدراڵی، دوو لیوا لە حەشدی شەعبی و فەوجێکی کۆماندۆی پۆلیسی وزە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان.



سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: خێزانەکان دەگەڕێنەوە ئێرە


سەبارەت بە کردنەوەی رێگە داخراوەکان، فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی گوتی: "رۆژی شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی2026، کاژێر 6:00ی بەیانی، رێگەی سەرەکیی نێوان ناوچەی فازڵییە بەرەو پارێزگای کەربەلا دەکرێتەوە."


سەعد مەعن گوتیشی: "بەمزووانە خێزانەکانی جورف نەسر دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".


هاوکات فەریق روکن حامید حوسێنی، فەرماندەی پۆلیسی وزەی عێراق باسی لەوە کرد، ئەرکی ئەوان پاراستنی 100 کیلۆمەتر بۆریی نەوتی عێراقە.


حامید حوسێنی گوتی: " بۆ ئەم مەبەستە داوامان لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد فەوجێک دابین بکات لێرە کە تەنیا 5 کیلۆمەتر بۆڕیی نەوت هەیە، فەوجێکی کۆماندۆ لەنێو ناوچەی جەرف نەسر لە شەوی رابردووە گەیشتوون بۆ ئەوەی ئەرکی پاراستنی بۆرییەکانی نەوت بگرێتە ئەستۆ".



حەشدی شەعبی: ئەم هەنگاوە دەنگی ئاژاوەگێری کپ دەکات


یاسر عیساوی، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی دووپاتیکردەوە کە تەواوی یەکەکانی حەشدی شەعبی پابەندی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیرانن.


گوتیشی: "ئەم هاوئاهەنگییە گەورەیەی نێوان هێزەکان، ئەو دەنگە ئاژاوەگێڕانە کپ دەکات کە دەیانویست شەڕ و پشێوی لە نێوان لایەنە ئەمنییەکاندا بنێنەوە."



"پرۆسەکە دەستیپێکرد"


سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش رایگەیاند: "سەرۆکوەزیران دەسەڵاتی تەواوی داوەتە ئەم بارەگایە بۆ چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.


سەباح نوعمان گوتی: "پرۆسەی بڵاوبوونەوەی هێزەکان و جێگۆڕکێی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی لە ئەمڕۆوە بەڕێوەدەچێت".


ناوچەی جورف نەسر (جورف سەخر) لە باکووری پارێزگای بابل، هەریەکە لە بەغدا، بابل، کەربەلا و ئەنبار بەیەکەوە دەبەستێتەوە.


لە ساڵی 2014وە وەک ناوچەیەکی داخراوی ئەمنی مابووەوە و تەنیا لە ژێر کۆنترۆڵی هەندێک گرووپی چەکداردا بوو.



بابەتی پەیوەندیدار

پشکی حەشدی شەعبی لە بودجەی 2027 نزیکەی 40% زیاد کراوە
عێراق20-11-2026

پشکی حەشدی شەعبی لە بودجەی 2027 نزیکەی 40% زیاد کراوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوەکو ئێستا نەچوونەتە نێو جورف نەسر
عێراق20-11-2026

هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوەکو ئێستا نەچوونەتە نێو جورف نەسر

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات
عێراق19-11-2026

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە