کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

عێراق

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە نەجەف دەست بەسەر ئامێرێکی هەڵکەندندا گیرا کە لە نزیک بۆرییەکی نەوت چاڵی دروستکردبوو
عێراق23-11-2026

لە نەجەف دەست بەسەر ئامێرێکی هەڵکەندندا گیرا کە لە نزیک بۆرییەکی نەوت چاڵی دروستکردبوو

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە
عێراق23-11-2026

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ
عێراق23-11-2026

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ

رووداو دیجیتاڵ


بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی عێراق میوانداری هەریەک لە وەزیری نەوتی فیدراڵی و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەوەش بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ راپۆرت و دەنگۆی تایبەت بە "قاچاخبردنی نەوت".


تەها دەفاعی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی و ئەندامی لیژنەی کاتیی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیژنەکەمان رۆژی پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوتی فیدراڵی و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات".


هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە (198) لە 11ـی تشرینی دووەمی 2026، بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیی کاتی لە سەرۆکانی حەوت لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری.


دەفاعی ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانج لەو میوانداریکردنە، ئاگاداربوون و بەدواداچوونە لەسەر پرۆسەکانی "بەقاچاخبردنی نەوت لە سنوورەکانی کەرکووک و ناوچەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک".


بەگوێرەی ئەو ئەندامەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان بۆ رووداو، ئەم هەنگاوە لە پێناو تەواوکردنی راسپاردەکانی راپۆرتی کۆتایی لیژنەکەیاندایە تایبەت بەو دۆسیەیە.

ئەرکی لیژنەکەی پەرلەمانی عێراق وەک لە فەرمانی پێکهێنانی ئاماژەی بۆ کراوە، بریتییە لە بەدواداچوون بۆ راپۆرتی تەکنیکی و هەواڵگریی تایبەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە سنووری ناوچەی جورف سەخر "جورف نەسر"، هەروەها زانیارییە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت بۆ دەرەوە، بەتایبەتی ئەفغانستان، هاوکات لێکۆڵینەوە لەو هێرش و بەئامانجگرتنانەی کراونەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.

بابەتی پەیوەندیدار

لە نەجەف دەست بەسەر ئامێرێکی هەڵکەندندا گیرا کە لە نزیک بۆرییەکی نەوت چاڵی دروستکردبوو
عێراق23-11-2026

لە نەجەف دەست بەسەر ئامێرێکی هەڵکەندندا گیرا کە لە نزیک بۆرییەکی نەوت چاڵی دروستکردبوو

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە
عێراق23-11-2026

دادگەی فیدراڵی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ
عێراق23-11-2026

حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە