کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

نووسینگەی زەیدی: سەرەتای 2027 دەست بە پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بۆ رووداو: ساڵی 2027 نەوەی پێنجەم(5G) کارا دەکرێ
عێراق25-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بۆ رووداو: ساڵی 2027 نەوەی پێنجەم(5G) کارا دەکرێ

خەمیس خەنجەر: پشتیوانی لە بانگەوازی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەکەین
عێراق25-11-2026

خەمیس خەنجەر: پشتیوانی لە بانگەوازی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەکەین

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین
عێراق25-11-2026

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، کۆبوونەوە و باسیان لە جێبەجێکردنی پرۆژەی گەشەپێدان کردووە. بەگوێرەی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی عەلی فالح زەیدی، سەرەتای 2027 دەستپێدەکات.


کۆبوونەوەکە چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، لە بەغدادا کراوە؛ یەکێک لەو پرسانەی تاوتوێکراون، رێگەی گەشەپێدانە کە بڕیارە لە بەندەری فاوی بەسرە دەستپێبکات و بە تورکیادا تێپەڕێت.


نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکانی ئێستایان کردووە بۆئەوەی دانانی بەردی بناخە و جێبەجێکردنی پرۆژەکە لە سەرەتای ساڵی 2027ـدا دەستپێبکات.


بڕیارە قۆناخی یەکەمی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان ساڵی 2028 تەواوبێت و کۆی پرۆژەکەش لە 2050ـدا تەواودەبێت.


عەلی فالح زەیدی لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاندووە، پرۆژەکە گرنگی بۆ عێراق و تورکیا هەیە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە رێگەی ئاسنینەوە. ئاماژەی بەوەداوە کە فەرمانیداوە بە جێبەجێکردنی رێگەی کۆنی ئاسنینی پرۆژەکە لەماوەی ساڵێکدا. کارکردن لەو رێگە کۆنەدا هاوکات دەبێت لەگەڵ کارکردن لە بونیاتنانی رێگەی نوێی ئاسنینی پرۆژەکەدا.


هێڵەکە بە 11 پارێزگادا تێدەپەڕێت و تێچووی 17 ملیار دۆلارە؛ دوو هێڵی ئاسن و وشکانییە بۆ گواستنەوەی کاڵا و گەشتیار.


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، کار لەسەر فراوانکردنی سەکۆکانی بەندەری فاوی گەورە دەکەن بۆئەوەی توانای جووڵەی بازرگانی لەو رێگەیەوە زیادبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بۆ رووداو: ساڵی 2027 نەوەی پێنجەم(5G) کارا دەکرێ
عێراق25-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بۆ رووداو: ساڵی 2027 نەوەی پێنجەم(5G) کارا دەکرێ

خەمیس خەنجەر: پشتیوانی لە بانگەوازی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەکەین
عێراق25-11-2026

خەمیس خەنجەر: پشتیوانی لە بانگەوازی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەکەین

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین
عێراق25-11-2026

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە