کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

پۆلیسی وزەی عێراق رێگە بە گواستنەوەی پێنج جۆر سووتەمەنی دەدات لەنێوان هەولێر و بەغدا

هەستیار قادر

هەستیار قادر

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرى سامانە سروشتییەکان و لیژنەى بەدواداچوونى بەقاچاخبردنى نەوت کۆدەبنەوە
عێراق26-11-2026

وەزیرى سامانە سروشتییەکان و لیژنەى بەدواداچوونى بەقاچاخبردنى نەوت کۆدەبنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق: وەزیر دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە
عێراق26-11-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: وەزیر دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە

لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەس رزگارکران
عێراق26-11-2026

لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەس رزگارکران

رووداو دیجیتاڵ


پۆلیسی وزەی عێراق پێنج جۆر مادە دیاری دەکات، کە بڕیاری قەدەخەی ناردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و گواستنەوەیان لەنێوان هەردوولادا نایانگرێتەوە؛ لەوانە نەوتی ماڵان، گازی شل و نەوتی خاو بۆ دوو پاڵاوگە.


نووسراوەکەی پۆلیسی وزە لە 25ی تشرینی دووەم ئاراستەی هۆبەی کاروباری بازگەکان کراوە، تێیدا بە پشتبەستن بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوت روونکردنەوەی داوە لەبارەی ئەو بەرهەمە نەوتییانەی کە قەدەخە نین لەنێوان ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا بگوازرێنەوە.


ئەو بەرهەمانەی نەوت، کە بەگوێرەی پۆلیسی وزە رێگەپێدراون بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بریتین لە: گازی شل بۆ کارگەکان، نەوتی خاو و بەرهەمەکانی نەوت لە چوارچێوەی گرێبەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، گواستنەوەی نەوتی خاو لە کۆگەی K1 لە کەرکووکەوە بۆ پاڵاوگەی بازیان لە سلێمانی، گواستنەوەی بەرهەمەکانی نەوت بەگوێرەی گرێبەستەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لەگەڵ پاڵاوگەى کار، هەروەها گواستنەوەی نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان وەک پشکی زستانەی هاووڵاتییان.


بەگوێرەی نووسراوێک کە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە 23ی تشرینی دووەم ئاراستەی سەرجەم دەستە و لقەکانی دابەشکردنی کۆمپانیاکەی کردووە، ئاگاداری کردوونەتەوە بەشێوەیەکی کاتی دابینکردنی پشکی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمەکانی نەوت رابگرن.


پێشتر لە 23ی تشرینی دووەم ئومێد بەرواری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو بەرهەمانەی نەوت کە بە شێوەیەکی کاتی قەدەخەکراون بنێردرێن بۆ هەرێمی کوردستان، پاشماوەی پاڵاوگەکانی عێراقن لە نەوتی رەش و پاشماوەی دیکە و دەدرانە ئەو کارگەی قیر و چیمەنتۆ و پاڵاوگە و کۆمپانیایانەی کە لە هەرێمی کوردستانن و مۆڵەتی حکومەتی عێراقیان هەیە."


رۆژێک دوای دەرچوونی بڕیاری قەدەخەکردنەکە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانى نەوتى عێراق رایگەیاند، کە راگرتنەکە گازی شل و کارگەکانی گازی شل لە هەرێمی کوردستان و نەوتی ماڵان ناگرێتەوە و پشکی کارگە و کۆمپانیا پیشەسازییەکانیش کە ئەو بڕیارە گرتوونیەتەوە؛ جارێکی دیکە بۆیان دەنێردرێتەوە لەدوای ئەوەی پشتگیرییەک پێشکێش بە وەزارەتی پیشەسازیی عێراق دەکەن، تێیدا ئەوە دەسەلمێنرێت کە مۆڵەتی دامەزراندنیان و رەزامەندییەکانیان دروستە و کاری کارگەکان بەردەوامە و ئەو بەرهەمانەی بۆیان دەنێردرێت وەک کەرەستەی سەرەتایی هاوتای ئەو بەرهەمانەیە، کە لە کارگەکان بەرهەم دەهێنرێت.


هەروەها رۆژی 25ـی تشرینی دووەمی 2026، سەردار حەسەن، بەرێوەبەری بەشی فرۆشتن لە کارگەی چیمەنتۆی دابین لە پارێزگای هەولێر لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات، رایگەیاند تاوەکو ئێستا ناردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە تایبەت نەوتی رەش بۆ کارگەکەیان بەردەوامە.



بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرى سامانە سروشتییەکان و لیژنەى بەدواداچوونى بەقاچاخبردنى نەوت کۆدەبنەوە
عێراق26-11-2026

وەزیرى سامانە سروشتییەکان و لیژنەى بەدواداچوونى بەقاچاخبردنى نەوت کۆدەبنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق: وەزیر دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە
عێراق26-11-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: وەزیر دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە

لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەس رزگارکران
عێراق26-11-2026

لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەس رزگارکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە