کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ

وێنەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ

عێراق

عەلی زەیدی: کورد بەشێکی رەسەنی گەلی عێراقە و پەرۆشی دابینکردنی مافەکانیانین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەعد مەعن بۆ رووداو: هیچ نیازێک بۆ پێکدادان نییە و دەروازە سنوورییەکان بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن
عێراق26-11-2026

سەعد مەعن بۆ رووداو: هیچ نیازێک بۆ پێکدادان نییە و دەروازە سنوورییەکان بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن

شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو یەک هەڵوێست و یەک ئامانجیان دەبێت
عێراق26-11-2026

شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو یەک هەڵوێست و یەک ئامانجیان دەبێت

دادگەی عێراقی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر 11 کەسدا سەپاند بە تۆمەتی قاچاخچێتیی نەوت
عێراق26-11-2026

دادگەی عێراقی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر 11 کەسدا سەپاند بە تۆمەتی قاچاخچێتیی نەوت

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا جەختی لەوەکردەوە، بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیارێتیی حکومەتی فیدراڵیان لە کۆنترۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردنی سامانی نەوت دووپاتکردووەتەوە؛ دەشڵێت: "کورد بەشێکی رەسەنی گەلی عێراقە و پەرۆشی دابینکردنی مافەکانیانین."


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراقدا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا، ئاسۆی پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووری و وەبەرهێنانەکان و دۆخی ناوچەکە و عێراقیان تاوتوێکردووە.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەکەی، زەیدی رایگەیاندووە: "حکومەت کار لەسەر بنیاتنانی ناسنامەیەکی ئابووریی نوێ بۆ عێراق دەکات کە پشت بە چەسپاندنی سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی و رەخساندنی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان دەبەستێت."


سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیان بە گرتنەبەری رێکاری تووند کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی دەوڵەت بوونەتەوە و گوتی: "هیچ پاشەکشەیەک لە رێڕەوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا نییە، نابێت هیچ چەکێکیش لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور و یاسادا هەبێت؛ هاوکات رێکاری تووند گیراونەتەبەر بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوت لە سەرتاسەری عێراقدا و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو عێراقییەکان."


لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، عەلی فالح زەیدی دووپاتیکردووەتەوە: "کورد بەشێکی رەسەنی گەلی عێراق پێکدەهێنێت و حکومەتی فیدراڵ پەرۆشی گەرەنتیکردنی مافەکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانییەتی، بە هەمان ئەو ئەندازەیەی کە پەرۆشی مافی هەموو رۆڵەکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراقە."


زەیدی ئاماژەی بەوەکرد: "بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵ بەرپرسیارێتیی حکومەتی فیدراڵیان لە کۆنترۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکانی عێراق لە رێگەی هێزە ئەمنییە فیدراڵەکان و سوپای عێراقەوە دووپاتکردووەتەوە، سەرەڕای بەڕێوەبردنی سامانی نەوت لەلایەن دەسەڵاتە فیدراڵەکانەوە بەپێی ئەوەی لە دەستووردا هاتووە."


لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، ئامانجی حکومەت بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێزی هاووڵاتیبوونە کە لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا، دامەزراوەکان، هاوسەنگکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و یەکسانیی ماف و ئەرکەکان بێت.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەبەرامبەردا باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراقدا، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵ و رێکارەکانی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوون بۆ کردەوەکانی قاچاخچێتی دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەعد مەعن بۆ رووداو: هیچ نیازێک بۆ پێکدادان نییە و دەروازە سنوورییەکان بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن
عێراق26-11-2026

سەعد مەعن بۆ رووداو: هیچ نیازێک بۆ پێکدادان نییە و دەروازە سنوورییەکان بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن

شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو یەک هەڵوێست و یەک ئامانجیان دەبێت
عێراق26-11-2026

شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو یەک هەڵوێست و یەک ئامانجیان دەبێت

دادگەی عێراقی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر 11 کەسدا سەپاند بە تۆمەتی قاچاخچێتیی نەوت
عێراق26-11-2026

دادگەی عێراقی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر 11 کەسدا سەپاند بە تۆمەتی قاچاخچێتیی نەوت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە