Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارەی دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارەی دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق28-05-2026

بانکی رەشید لەبارەی 1.5 تریلیۆن دینارەکە: چەکەکان ساختەکراون و بەرپرسیارێتی هەڵناگرین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانی لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات
عێراق28-05-2026

هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانی لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات

قاسم ئەعرەجی: عێراق مەیدانی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان نییە
عێراق28-05-2026

قاسم ئەعرەجی: عێراق مەیدانی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان نییە

عەلی فالح زەیدی: دەبێ دەوڵەت تاکە لایەنی قۆرخکاری چەک بێت
عێراق28-05-2026

عەلی فالح زەیدی: دەبێ دەوڵەت تاکە لایەنی قۆرخکاری چەک بێت

رووداو دیجیتاڵ

 لە رۆژێکدا دوو بانک و دەستەى دەستپاکى چوار راگەیێندرا و روونکردنەوە لەبارەى هەوڵى بردنى 1.5 تریلیۆن دینار لەرێگەى چەکى بانکى ساختەوە بڵاودەکەنەوە. بانکی رەشید رەتیدەکاتەوە ئەو چەکانەی کە دەستەکە دەستى بەسەردا گرتوون سەر بە بانکەکەی بن و بە ساختە ناویان دەبات و دەڵێت: "بەرپرسیارێتى یاسایی و دارایی ئەو چەکانە هەڵناگرین." 

پێنجشەممە 28ی ئایاری 2026، بانکی رەشید روونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆسیەی ئاشکرابوونی ژمارەیەک چەکی بانکیی ساختە بڵاوکردەوە کە هەوڵدراوە خەرج بکرێن و پارەکە بە زیاتر لە 1.5 تریلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

بانکی رەشید سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقە رایگەیاند، ئەو چەکانەی مامەڵەیان پێوە کراوە یان هەوڵدراوە بەناوی بانکەکەیانەوە خەرج بکرێن "ساختەن" و بانکەکەیان هیچ بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و داراییان هەڵناگرێت.

بانکەکە رایگەیاندووە، رێکاری یاسایی پێویست بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و چاودێرییە تایبەتمەندەکان دەگرێتە بەر بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی دۆسیەکە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەشداربوون لەو ساختەکردنەدا.

ئەو روونکردنەوەیەی بانکی رەشید لە دوای دوو راگەیێنراو بوو کە دەستەی دەستپاکیی عێراق لە هەمان رۆژدا لەبارەی ئەو دۆسیەیە بڵاویکردەوە.

بەگوێرەی راگەیێنراوی یەکەمی دەستەکە، لە نێو بانکی رافیدەین سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە چەندین چەک و بەڵگەنامەی ساختەیان پێبووە بۆ راکێشانی پارە، هەروەها دەست بەسەر حەوت چەکی ساختەدا گیراوە کە بە ناوی هەردوو بانکی رافیدەین و رەشیدەوە ئامادەکرابوون و کۆی بڕی پارەکە دەگاتە نزیکەی یەک تریلیۆن و 500 ملیار دینار و  تۆمەتبارەکان ویستوویانە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان پارەکە رابکێشن.
 
جگە لەوچەکانە، دەستگیراوە بەسەر گرێبەستێکی فرۆشتنی سپاردەیەکى داراییدا کە بە ناوی یەکێک لە تۆمەتبارەکانەوە بووە و بڕەکەی 612 ملیار دینار بووە.

دەستەی دەستپاکی لە راگەیێنراوی دووەمیدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرپرسانی کارگێڕیی بانکی رافیدەین و دەسەڵاتی دادوەری هاوکار بوون و رۆڵی بەرچاویان هەبووە لەو دۆسیەیەدا و چەکەکان ساختە بوون.

بانکی رافیدەین کە تۆمەتبارەکان لەناو ئەو بانکە دەستگیر کراون رایگەیاند، پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە لە ئەنجامی پەرەپێدانی سیستمی چاودێریی ناوخۆیی بووە و هاوئاهەنگیی راستەوخۆیان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەبووە، پلانەکەش بەو شێوەیە بووە کە تۆمەتبارەکان پەلکێشی ناو بانکی رافیدەین بکرێن بۆ ئەوەی لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیریان بکەن.

ئەو سێ تۆمەتبارەی دۆسیەکە بەگوێرەی مادەکانی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون، کە تایبەتە بە ساختەکردنی نووسراوی فەرمی و سزاکەیان دەگاتە 15 ساڵ بەندکردن.