Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک لە چەکداری هێزەکانی سەرایا سەلام

ژمارەیەک لە چەکداری هێزەکانی سەرایا سەلام

عێراق28-05-2026

هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانی لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بانکی رەشید لەبارەی 1.5 تریلیۆن دینارەکە: چەکەکان ساختەکراون و بەرپرسیارێتی هەڵناگرین
عێراق28-05-2026

بانکی رەشید لەبارەی 1.5 تریلیۆن دینارەکە: چەکەکان ساختەکراون و بەرپرسیارێتی هەڵناگرین

قاسم ئەعرەجی: عێراق مەیدانی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان نییە
عێراق28-05-2026

قاسم ئەعرەجی: عێراق مەیدانی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان نییە

عەلی فالح زەیدی: دەبێ دەوڵەت تاکە لایەنی قۆرخکاری چەک بێت
عێراق28-05-2026

عەلی فالح زەیدی: دەبێ دەوڵەت تاکە لایەنی قۆرخکاری چەک بێت

رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانی لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات بۆ دابڕاندنی (سەرایا سەلام) لە رەوتەکەی و بە هەنگاوێکی "نیشتمانیی گرنگ" بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا ناوی دەبات.


رۆژی پێنجشەممە، 28ی ئایاری 2026، هاوپەیمانیی عەزم لە راگەیێندراوێکدا ستایشی دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعەی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیی نێوان باڵە سەربازییەکەی و رەوتە سیاسییەکەی.

هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاندووە، "ئەم دەستپێشخەرییە پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ پرۆسەی دەوڵەتسازی و بەهێزکردنی شکۆی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان، هەروەها رەنگدانەوەی پەرۆشییە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەم قۆناخە هەستیارەی وڵاتدا."

هاوپەیمانییەکە پشتیوانی خۆی بۆ پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕیوە و داوا لە سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکە دەکات شوێنپێی ئەو هەنگاوە هەڵبگرن و، "لەژێر چەتری دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکاندا کار بکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق."

٢٧ی ئەم مانگە، موقتەدا سەدر لە بڕیارێکی کتوپڕدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاند، "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی وڵات" بڕیاریداوە (سەرایا سەلام) بە تەواوی لە "رەوتی نیشتمانیی شیعە" داببڕێت و رادەستی دەوڵەتیان بکات.

سەرایا سەلام کە لە دوای ساڵی 2014 رۆڵی هەبووە لە شەڕی دژی داعش، زۆربەی هێزەکانی لە سنووری قەزای سامەڕا جێگیرکراون.