Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

عێراق29-05-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە
عێراق29-05-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن
عێراق29-05-2026

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات
عێراق29-05-2026

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات


رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداودا دەڵێ، رووداو لە ماوەی کارکردنیدا توانیویەتی ببێتە "ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی دیار" و پەنجەرەیەکی گەشی میدیایی بۆ گواستنەوەی رووداوەکان بە متمانە و پیشەییبوون.


ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 13 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو کرد.

لە پەیامەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە: "رووداو بە درێژایی کاروانی خۆی سەرکەوتوو بووە لەوەی ببێتە پەنجەرەیەکی میدیایی درەوشاوە و ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی دیار، کە لەڕێگەیەوە رووداوەکانی بەوپەڕی پیشەییبوون و متمانەوە گواستووەتەوە."

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هیوای بەردەوامی و درەوشانەوە بۆ رووداو دەخوازێ لە جیهانی رۆژنامەگەری و میدیادا.

تۆڕی میدیایی رووداو لە 29ی ئایاری 2013دا وەک تۆڕێکی میدیایی بە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و پۆرتاڵ دەستی بە پەخش کرد.

پێش ئەوەی وەک تۆڕێکی میدیایی دەستبەکاربێت، رووداو لە دوو هەفتەنامەی چاپکراو پێکهاتبوو؛ وەشانێکی سیاسی و گشتی کە ژمارەی یەکەمی لە 5ی نیسانی 2008 و وەشانێکی وەرزشیش کە 4ی حوزەیرانی هەمان ساڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد. وەک روانگەی رووداو بۆ رۆیشتن لەگەڵ تەوژمی داهێنانی دیجیتاڵیی جیهان و لابردنی کاخەز بۆ پاراستنی ژینگە، وەرزشییەکە بە دەرکردنی ژمارە 530 لە یەکی کانوونی دووەمی 2019 و گشتییەکە بە ژمارەی 593 لە 24ی شوباتی 2020 وەستێنران.

تۆڕی میدیایی رووداو هەوڵی داوە سوود لە نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی بواری راگەیاندن وەربگرێ بۆ ئەوەی لە جیهانێکی پێشکەوتوودا بەردەوام لە نزیک وەرگرەکەی بمێنێتەوە. لە تەلەڤزیۆن بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی سەروو و خواروو پەخش دەکات و لە پۆرتاڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە عەرەبی، ئینگلیزی و تورکیش هەواڵ و بەرهەمەکانی دەگەیێنێت.

ئەم تۆڕە کوردستانییە فرە زمانە دەیان خەڵاتی جیهانی و نێوخۆیی بەدەستهێناوە؛ بەهۆی پیشەیی، لێهاتوویی و متمانەیەوە بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی هەواڵ لە بارەی رووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە بۆ کەناڵ و ئاژانسە هەواڵییە هەرە دیارەکانی جیهان، دیارترینیان ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، تۆڕی هەواڵی ئەورووپی ئینێکس.