Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

عێراق29-05-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب
عێراق29-05-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن
عێراق29-05-2026

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات
عێراق29-05-2026

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات


رووداو دیجیتاڵ

لە 13ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداودا سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تۆڕە میدیاییەکە دەکات و دەڵێ: "رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە و نموونەیەکە بۆ رۆژنامەڤانیی سەردەم."


لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پەیامێکدا لە ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی و هەموو کارمەندانی ئەو تۆڕە هەواڵییە کوردستانییە دەکات و دەڵێ: "رووداو لە 13 ساڵی کارکردنی بەردەوامیدا، سەرکەوتوو بووە لە سەلماندنی ئامادەیی خۆی وەک پلاتفۆرمێکی میدیایی پیشەییانە و جیاواز."

لیوا میقداد میری تیشکی خستووەتە سەر پێگەی رووداو و دەڵێ: "رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە بۆ گواستنەوەی رووداو و راستییەکان بەوپەڕی بابەتیبوون و وردی لە کارکردندا."

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە "پابەندبوونی رووداو بە پێوەرە پیشەییەکان و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و پێشکێشکردنی رووماڵی گشتگیر و راستەوخۆ وایکردووە ئەم دامەزراوەیە ببێتە نموونەیەک کە لە رۆژنامەڤانیی سەردەمدا چاوی لێبکرێ."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا لیوا میقداد میری هیوای بەردەوامی و درەوشانەوەی زیاتری بۆ تۆڕی میدیایی رووداو خواستووە لە جێبەجێکردنی ئەرکە میدیاییەکانیدا.

تۆڕی میدیایی رووداو لە 29ی ئایاری 2013دا وەک تۆڕێکی میدیایی بە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و پۆرتاڵ دەستی بە پەخش کرد.

پێش ئەوەی وەک تۆڕێکی میدیایی دەستبەکاربێت، رووداو لە دوو هەفتەنامەی چاپکراو پێکهاتبوو؛ وەشانێکی سیاسی و گشتی کە ژمارەی یەکەمی لە 5ی نیسانی 2008 و وەشانێکی وەرزشیش کە 4ی حوزەیرانی هەمان ساڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد. وەک روانگەی رووداو بۆ رۆیشتن لەگەڵ تەوژمی داهێنانی دیجیتاڵیی جیهان و لابردنی کاخەز بۆ پاراستنی ژینگە، وەرزشییەکە بە دەرکردنی ژمارە 530 لە یەکی کانوونی دووەمی 2019 و گشتییەکە بە ژمارەی 593 لە 24ی شوباتی 2020 وەستێنران.

تۆڕی میدیایی رووداو هەوڵی داوە سوود لە نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی بواری راگەیاندن وەربگرێ بۆ ئەوەی لە جیهانێکی پێشکەوتوودا بەردەوام لە نزیک وەرگرەکەی بمێنێتەوە. لە تەلەڤزیۆن بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی سەروو و خواروو پەخش دەکات و لە پۆرتاڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە عەرەبی، ئینگلیزی و تورکیش هەواڵ و بەرهەمەکانی دەگەیێنێت.

ئەم تۆڕە کوردستانییە فرە زمانە دەیان خەڵاتی جیهانی و نێوخۆیی بەدەستهێناوە؛ بەهۆی پیشەیی، لێهاتوویی و متمانەیەوە بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی هەواڵ لە بارەی رووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە بۆ کەناڵ و ئاژانسە هەواڵییە هەرە دیارەکانی جیهان، دیارترینیان ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، تۆڕی هەواڵی ئەورووپی ئینێکس.