Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دروێنەی گەنم لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

دروێنەی گەنم لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کوردستان31-05-2026

وەزارەتی بازرگانی: بڕیار دراوە کۆی پارەی گەنمی جووتیاران بە یەک گوژمە خەرج بکرێ

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خاکی پێنجوێن دەبێتە هیوای کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان
کوردستان31-05-2026

خاکی پێنجوێن دەبێتە هیوای کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵ دەکات و پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات
کوردستان31-05-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵ دەکات و پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
کوردستان31-05-2026

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیارە "لەم رۆژانە"دا کۆی پارەی گەنمی ساڵی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خەرج بکرێ.


بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، 183 ملیار و 205 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی عێراق ماوە و خەرج نەکراوە.

رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئایاری 2026، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێش جەژن لە حکومەتی عێراقەوە بڕیاردرا، دوای جەژن پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکرێ و چاوەڕێ دەکەین لەم رۆژانەدا پارەکە خەرج بکرێ".

بە گوتەی نەوزاد شێخ کامیل، ئەم گوژمەیە تەواوی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێ، کە ساڵی رابردوو گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە.

حکومەتی عێراق ساڵی رابردوو 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، تۆنی بە 800 هەزار دینار، کە کۆی پارەکەی نزیکەی 320 ملیار دینار بوو. ئەو پارەی خەرج نەکراوە پارەی بەشێکی ئەو گەنمەیە.