رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند سەعدوون کاکەیی، نوێترین گۆرانیی خۆی کە بە شێوەزاری کەلهوڕی چڕیویەتی، بە ناوی (چەنی وە چەنی) بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەعدوون کاکەیی، لەبارەی گۆرانییەکەوە بە رووداوی گوت: گۆرانییەکە شادە، تێکست و ئاوازی محەممەد وسەین ئەڵڵادادە، عادل ئاکرەیی کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە و لە ستۆدیۆ کاروان ڤیلۆن تۆماری کردووە.
بۆ کلیپی گۆرانییەکە، سوود لە ژیریی دەستکرد وەرگیراوە.
سەعدوون کاکەیی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی باشووری کوردستان کە بە شێوەزارەکانی کەلهوڕی و سۆرانی گۆرانیی دەڵێت.
پێشتر لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆنسێرتی لەگەڵ گرووپی کامگاران و هونەرمەند شەهرامی نازری و مەزهەری خالقی هەبووە. دوو ئەلبوومی گۆرانی و 11 کلیپی هەیە، لە ژیانیدا پێنج کۆنسێرتی لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
