Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان01-06-2026

بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو: ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەموو کوردستان بەرز بووەتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەعدوون کاکەیی گۆرانیی (چەنی وە چەنی) بڵاودەکاتەوە
کوردستان01-06-2026

سەعدوون کاکەیی گۆرانیی (چەنی وە چەنی) بڵاودەکاتەوە

هەفتەی داهاتوو لە هەولێر وەرزی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات
کوردستان01-06-2026

هەفتەی داهاتوو لە هەولێر وەرزی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات

مانگی ئایار هەرێمی کوردستان بە 21 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە
کوردستان01-06-2026

مانگی ئایار هەرێمی کوردستان بە 21 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەموو کوردستان بەرز بووەتەوە و ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەندێک ناوچە تاوەکو 90 مەتر هاتووە، هاوکات ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکاندا گەیشتووەتە 10 ملیار و 200 ملیۆن مەتر سێجا.

د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات رایگەیاند، "بۆ بواری ئاو، ئەم ساڵ ساڵێکی هات بوو، هاوشێوەی ساڵانی 2019 و 1987 کە بڕێکی باش باران باریوە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی هەبووە."

بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەموو کوردستان بەرزبووەتەوە. د. کاروان هەورامی دەڵێت، "لە هەولێر هەندێک شوێنمان هەیە 23 مەتر بەرز بووەتەوە، لە بیرێک لە تارین 90 مەتر بەرز بووەتەوە." ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا هەشت پڕۆژەی "پاراوکردنەوە" جێبەجێ کراون، کە ئاوی لافاو و ئاوی زیادەی سەر زەوی کۆدەکەنەوە و دوای فلتەرکردن دەیخەنە ژێر زەوی.

پڕۆژەی "پاراوکردنەوە" لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر جێبەجێکراون و لە سلێمانیش لە قۆناخی جێبەجێکردندان. 

سەرباری ئەم ساڵە پڕ بارانە، د. کاروان هەورامی هۆشداری دەدات کە هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 1998ـەوە "لەناو شەپۆلێکی وشکیدایە" و گوشارێکی زۆر لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروستبووە بەهۆی بیر لێدانی زۆر و نایاساییەوە.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر. د. کاروان هەورامی گوتی: "بە تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر و پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە، هەزار بۆ 1500 بیر دادەخرێن، کە ئەمەش وەک ئەوەیە رووبارێک بگەڕێتەوە بۆ ژێر زەوی."

هاوکات، دەشڵێت رێگریی تووند لە لێدانی بیری نایاسایی کراوە و تەنیا لە ساڵی رابردوودا لە دەوروبەری هەولێر، "500 ئامێری لێدانی بیری نایاسایی دەستیان بەسەردا گیراوە."

لەبارەی ئاوی بەنداوەکان، د. کاروان هەورامی رایگەیاند، "نزیکەی 10 ملیار و 200 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی کۆگاکراومان هەیە، کە ئەوە زۆرترینە و تەواوی بەنداوەکان پڕ بوون."

داهاتی رووبارەکانیش ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بۆ نموونە، داهاتی رووباری خابوور لە مانگی رابردوودا 1.4 ملیار مەتر سێجا بووە، لەکاتێکدا داهاتی هەمان مانگی ساڵی رابردووی 63 ملیۆن مەتر بووە.

د. کاروان هەورامی دەڵێت، "بۆ چاودێریکردنی وردتری سەرچاوەکانی ئاو، سیستمێکی نوێی دیجیتاڵی دامەزراوە و چرکە بە چرکە چاودێریی ئاوی ژێر زەوی و ئاوی رووبارەکان دەکات و داتاکان دەنێرێت." بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، 25 وێستگەی چاودێری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دابنرێن.

سەبارەت بە گرنگیی بەنداوەکان، د. کاروان هەورامی روونی دەکاتەوە، "بەنداوە گەورەکانی وەک دووکان و دەربەندیخان، پڕۆژەی ستراتیژین، بەڵام ئەو خزمەتەی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراقی دەکەن، زیاترە لەوەی بۆ هەرێمی کوردستانی دەکەن." لەبەرامبەردا، "بەنداوە مامناوەند و بچووکەکان و گۆمە دەستکردەکان رۆڵێکی زۆر گەورەیان هەیە لە بووژاندنەوەی هاوسەنگی هەموو ناوچەکانی کوردستان."

حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی بەردەوامی هەیە بۆ دروستکردنی گۆمی دەستکرد و بەنداوی زیاتر. بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، "نزیکەی 80 پۆند لە پلاندان بۆ جێبەجێکردن و چاوەڕێی بودجە دەکەین."

جگە لەوەش، پڕۆژەی "گۆمی دەستکری هەرەوەزی" بەردەوامە، کە تێیدا حکومەت و هاووڵاتییان بە هاوبەشی گۆمەکە دروست دەکەن. ئەنجوومەنی وەزیران ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ سندووقێکی تایبەت تەرخان کردووە. د. کاروان هەورامی گوتی، "هەر گوندێک یان کۆمەڵە جووتیارێک بیانەوێت گۆمی دەستکرد دروست بکەن، ئێمە وەک حکومەت پشتیوانیی دارایی، زانستی و ئیدارییان پێشکەش دەکەین."

ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید01-06-2026