Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان02-06-2026

بەغدا رێگری لە پیازی کوردستان دەکات و نرخەکەی بۆ خوار 300 دینار دادەبەزێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆرڤان رەفعەت
هۆرڤان رەفعەت02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دووەم حاجیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
کوردستان03-06-2026

دووەم حاجیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابی قەدەخەیە
کوردستان02-06-2026

وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابی قەدەخەیە

عەزیز ئەحمەد: کێشەی کارەبا بەهۆی کەمیی گازەوەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکرێ
کوردستان02-06-2026

عەزیز ئەحمەد: کێشەی کارەبا بەهۆی کەمیی گازەوەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

ماوەی زیاتر لە 15 رۆژە بازگەکانی حکومەتی عێراق رێگری لە ناردنی پیازی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن. ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی پیاز بۆ خوار 300 دینار و زەرەرمەندبوونی زۆری جووتیاران.


لە کاتێکدا چوار جۆر پیازی خۆماڵی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیان تەنیوە و بەرهەمەکە هێندە زۆرە کە دەتوانێت پێداویستیی نێوخۆیی بەتەواوی پڕ بکاتەوە، بەڵام داخرانی بازگەکانی عێراق بێهیوایی لای جووتیاران و بازرگانان دروستکردووە. لە عەلەوەی هەولێر، نرخی هەر کیلۆیەک پیاز لە 500 دینارەوە بۆ 300 دینار و تەنانەت کەمتر دابەزیوە.

یوسف عەبدوڵڵا، کە بازرگانێکی پیازە لە عەلەوەی هەولێر، دەڵێت: "رۆژانە جووتیاران پەیوەندیمان پێوە دەکەن بۆ هێنانی بارەکانیان، بەڵام پێیان دەڵێین نەیهێنن چونکە ساغ نابێتەوە و نرخ ناکات. تەنیا لە بەیانیی ئەمڕۆوە 30 بۆ 40 بارم هەبووە نەفرۆشراوە، جووتیار هەیە پیازەکەی دەباتەوە و لەناو زەوییەکەیدا رۆیی دەکاتەوە چونکە تێچووی گواستنەوەکەشی بۆ دەرناچێت."

ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر بەرهەمی پیاز، تەنیا یەک رێگە ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو ئەو بازگانەی هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکەوە دەبەستنەوە، بەڕووی پیازی کوردیدا داخراون.

شایین پردێی، بازرگانێکی دیکە، ئاماژە بەو بازگانە دەدات کە رێگری لە بەرهەمەکە دەکەن و دەڵێت: "بازگەی سەد (نێوان دهۆک و مووسڵ)، بازگەی چیمەن (نێوان سلێمانی و کەرکووک)، بازگەی شێراوە (نێوان هەولێر و کەرکووک)، بازگەی مەخموور و تەنانەت بازگەی باوە مەحموود لە خانەقین، رێگە نادەن پیازی کوردستان تێپەڕێت."

بەرپرسانی گومرگی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لەوەی کە ئەوان ئاسانکاری بۆ بەرهەمی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، بەڵام بەغدا بەپێچەوانەوە مامەڵە دەکات.

دانا عەزیز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی گومرگی هەولێر لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئێمە هەر بەرهەمێکمان پێ نەگەیشتبێت، ئەگەر لە شارەکانی عێراق هەبێت وەکو تەماتە و پەتاتە، دەیهێنین و لێرە بۆیان ساغ دەکەینەوە و رێگری ناکەین. کەچی کاتێک بەرهەمی ئێمە پێدەگات، عێراق وەریناگرێت و بەوەش جووتیارانمان زەرەر دەکەن."

ئەم رێگرییەی بەغدا لە کاتێکدایە کە بەپێی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ یەکخستنی "رۆژژمێری کشتوکاڵی"، دەبێت لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی نێوخۆیی، رێگری لە هاوردەی دەرەکی بکرێت، نەک رێگری لە گواستنەوەی بەرهەمی نێوخۆیی لەنێوان پارێزگاکاندا بکرێت.

هەرێمی کوردستان ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 100 هەزار تۆن پیازی هەیە. ئەم بەرهەمە زۆرە کە لە مانگی 5ـەوە تاوەکو مانگی 10 دەگاتە بازاڕەکان، دەتوانێت پێداویستیی زۆربەی شارەکانی عێراق پڕ بکاتەوە، بەڵام بەردەوامیی داخرانی بازگەکان مەترسیی رزینی بەرهەمەکە لەسەر زەوییەکان زیاتر دەکات.

هۆرڤان رەفعەت
هۆرڤان رەفعەت02-06-2026