رووداو - تەلوەرد
هێزەکانی بەرگریی و فریاکەوتنی پێشمەرگە کشانەوە لە تەلوەرد رەتدەکەنەوە و دەڵێن، بەهیچ شێوەیەک ناکشێنەوە و سەنگەرەکانیان تۆکمەتر کردووە.
لیوا عومەر ساڵح، فەرماندی یەکی بەرگریی و فریاکەوتنی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رەتیکردەوە سەنگەریان چۆڵکردبێت و رایگەیاند، وەک رابردوو بە هەمان ورەوە بەرگریی لە کوردستان و کەرکووک دەکەن و پاشەکشە لە یەک بستی خاکی کوردستان ناکەن.
تەلوەرد دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کەرکووک و میحوەرێکی شەڕە. هێزەکانی بەرگریی و فریاکەوتن لەو میحوەرەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان دەپارێزن.
داڕشتنەوە: حەکیم داود



