رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان، خەزوورێک بە چەقۆ زاواکەی خۆی کوشت و هەڵات.
رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو چواری حوزەیرانی 2026، لە شارۆچکەی دوڵکادیرئۆغڵو روویدا.
بەهۆکارێک کە هێشتا نەزانراوە، دەمەقاڵێ لەنێوان پیاوێک بەناوی (یە. ئە) و زاواکەی بە ناوی (ئـ. ئۆ)ـی تەمەن 30 ساڵدا دروست بوو. لە ئەنجامدا (یە. ئە) بە چەقۆ لە (ئـ. ئۆ)ـی زاوای دا و برینداری کرد.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. (ئـ. ئۆ) لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی نەجیب فازڵ، سەرەڕای هەوڵێکی پزیشکی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دوای رووداوەکە (یە. ئە) هەڵات و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.
.jpg&w=3840&q=75)


