رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کێشەکانی کارەبای نیشتمانی چارەسەرکراوە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 7ـی حوزیرانی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کێشە تەکنیکییەکانی کارەبای نیشتمانی چارەسەر کراون، ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات لە چەند کاژێری داهاتوودا کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووی کە 24 کاژێری بوو".
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووەتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەباش گوتی، "کێشە تەکنیکییەکانی بەردەم کەمبوونەوەی کارەبا چارەسەرکراون، ئێستا دۆخی کارەبا ئاسایییە".
هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد: "لە دوای عەسرەوە پێدانی کارەبا بە هاوبەشان ئاسایی بووەتەوە؛ ئەمشەو کێشەی هەموو هاوبەشان چارەسەر دەکرێت و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی پێشوو".
دوێنێ شەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی "کێشەی تەکنیکی و چاکسازییەوە" بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەتەوە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە پڕۆژەی رووناکی، لە 24 کاژێردا بۆ 10 بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە.


.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)