رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی و چاودێریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی 210 ئەفسەر لە خولی پێنجەمی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە سلێمانی بەڕیوەچوو.
ئەفسەرەکان لە 210 پێشمەرگە پێکدەهاتن، 154یان سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، 56ی دیکە لە وەزارەتی ناوخۆوە بوون و بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پلەی ملازمیان پێبەخشرا و پلەکانیان بۆ بەسترا.
بەرهەم سەردار، ئەفسەری دەرچوو بە رووداوی گوت: " من لە رووی خوێندنەوە یەکەم بووم، بەپێی یاسا؛ یەکەمی خوێندن دەبێتە یەکەمی خولەکەش."
مەشقەکان دوو ئاستن، لایەنی فکری و جێبەجێکردنیان هەیە. رێکار سەفائەدین، سەرپەرشتیاری ئاهەنگی دەرچوونی ئەفسەران، دەڵێت: "سەرەتا بە زنجیرەیەک راهێنانی جەستەییدا دەڕۆی بۆ ئەوەی رابێیت، پاشان کرداری و خوێندن."
ئەفسەرە دەرچووەکان پێشتر لەنێو هێزەکانی 70، وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ بوون، بەڵام لە دوای دەرچوونیان دەخرێنە ریزی هێزە یەکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.


