رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات. بریارە لە تاران، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشتکراوە بۆ تاران بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی رێبەری پێشووی ئێران و، بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بکات.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تاران بە رووداوی راگەیاند: "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە بانگهێشتکراوە بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتی: "سبەی هەینی، کاژێر 02:00 ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتەکەی قبووڵ کردووە و رۆژی هەینی لە تاران دەبێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی رێوڕەسمەکەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە، سەرۆککۆماری ئێران، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی.



