رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئایار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و بڕیارە رۆژی دووشەممە، 6ـی تەممووزی 2026، بە فەرمی دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکرێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (5) خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.
لە راگەیێندراوەکە دا هاتووە: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە."
دەقی راگەیێندراوەکە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی5ـی سالی 2026دابەش دەکرێت
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(5) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە بۆ ئەم مەبەستە رۆژی دووشەممە بەرواری (6)ی تەممووزی 2026، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.



.jpg&w=3840&q=75)