ئامادەکردنی: سەرکار حوسێن لە شاری کەلار، چوار ژن بە تۆمەتی دزیکردن لە دووکانێکی جوانکاریی خانمان دەستگیرکران. عەقید سۆران محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی راگەیاند، خاوەنی دووکانێکی جوانکاریی خانمان سکاڵای دژی چەند ئافرەتێک تۆمارکردووە بە تۆمەتی ئەوەی دزییان لێکردووە. "پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد." عەقید سۆران گوتی: "دوای بەدواداچوون، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران کە سەرجەمیان ژنن و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە." گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکارە یاساییەکان گیراونەتە بەر.
کوردستان20-07-2026بزووتنەوەی ئاپۆچی: هەر پرۆژە یاسایەک ئازادیی ئۆجەلان نەگرێتەوە بە واتای تێکدانی پرۆسەی چارەسەرییە
کوردستان20-07-2026کۆنسووڵی بەریتانیا جەخت لە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
کوردستان20-07-2026پاک: بە درۆنێک بۆردوومان کراین کە فۆسفۆری سپی تێدابوو و جەستەی نۆ پێشمەرگەمان سووتاوە