رووداو دیجیتاڵ
بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئاڵانە.
ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لە کاژێر 12:20، بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە لە سنووری پارێزگەی هەولێر."
دەشڵێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تائێستا، بە زیاتر لە 91 مووشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کردووەتە ئامانج.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی، 17ـی تەممووزی 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە چوار مووشەک گوندی زڕگوێزەڵە بۆردوومان کراوە، هەروەها دوو مووشەک نزیک گردی کوپان لە قەرەداخ کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکێکێش گوندی قسردی هەمان ناوچەی کردووەتە ئامانج.
بەهۆی هێرشەکەوە 9 پێشمەرگە شەهید بوون و سێی دیکە بەسەختی بریندار بوون.



