رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران دەڵێت، لە درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا، چەند خاڵێک لە شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە بە مووشەک کراوەتە ئامانج.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، هێرشەکە نزیک کاژێر 04:00ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 22-07-2026 کراوەتە سەر چەند خاڵێک لەنێو شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەگوێرەی میدیای ئێران، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان بڵاونەکراونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە 11یەم شەوی بۆردوومانەکانی ئەمریکادا، هێرش کرایە سەر چەندین ناوچەی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، لەوانەش کەنگاوەری کرماشان و ئاودانانی ئیلام.
