رووداو دیجیتاڵ
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) رایگەیاند، بە "چوار درۆن" هێرش کراوەتە سەر دوو بارەگایان لە سنووری پارێزگای هەولێر. بەرپرسێکی حیزبەکە دەڵێ، زیانی گیانییان نییە.
ئەدیب خالیدیان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادی کوردستان، ئەمڕۆ 27ـی تەمموز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو لە درۆنەکان بەر بارەگای چەمشار کەوتوون لە نزیک دارەشەکران و دووانەکەی دیکە بنکەی پاکشاریان نزیک دێگەڵە کردووەتە ئامانج".
ئەو بەرپرسەی پاک گوتی، هێرشەکان زیانی مادی و ژینگەییان هەبووە و زیانی گیانییان نەبووە.
هەر ئەمڕۆ، بە درۆن هێرش کرایە سەر سنووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
لە دەستپێکی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 940 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر.



