رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەممووزی 2026 جەلیل باڵایی، جێگری پارێزگای کرماشان بۆ کاروباری گەشەپێدانی مرۆیی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، رۆژی چوارشەممە لە تەواوی پارێزگاکە پشوو دەبێت.
جێگری پارێزگای کرماشان گوتی، "بڕیارەکە لە لایەن لیژنەی کۆنتڕۆڵی وزەی پارێزگاکەوە پێشنیاز کراوە و پارێزگار رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، ئامانجیشی کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی وزە، بە تایبەت کارەبایە."
بەپێی بڕیارەکە رۆژی رۆژی چوارشەممە لە فەرمانگەکان و دەزگەکانی جێبەجێکردن، بانکەکان، بیمەکان و دامەزراوە گشتییە ناحکومییەکان پشوو دەبێت.
بە گوتەی جەلیل باڵایی، بڕیارەکە دامەزراوە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانی وەک نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و ناوەندە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
هەر بەەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی بەکارهێنانی کارەبا، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کەم کرایەوە
عەبدوڵڵا رەشیدی پوور، جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، "بەهۆی گەرما و کەمیی کارەباوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە فەرمانگە حکومییەکان کاژێرەکانی کارکردن کەم دەکرێتەوە."
بەپێی بڕیارەکە، دەوامی فەرمانگەکان لە کاژێر 7:00ی بەیانییەوە بۆ 11:00ی بەیانی دەبێت، کە بەمەش سێ کاژێر کەمترە لە کاتی ئاسایی.
جێگری پارێزگاری سنە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکە دامەزراوە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانی وەک نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و ناوەندە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما گەیشتووەتە 47 پلەی سیلیزی.

.jpg&w=3840&q=75)
