لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دوو پەڕەشووتەوانی گەنج کەوتنە خوارەوە و گوتەبێژی پۆلیس دەڵێ: "هۆکارەکەی ناجێگیریی کەش و هەوا بووە."
دوو پەڕەشووتەوانەکە لەکاتی خۆ هەڵدان لە بەرزاییەکانی گوندی (ئەحمەد ئاوا) کەوتوونەتە خوارەوە. رائید ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە کاژێر 5:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و هەردوو پەڕەشووتەوانەکە برینداربوون و برینی یەکێکیان کەمێ سەختە."
پەڕەشووتەوانەکان
بۆ مەشقی وەرزشی چوون و یەکێکیان ناوی کامەران کەریمە و خەڵکی قەزای پیرمامە لە
سنووری پارێزگای هەولێر، ئەوی دیکەشیان ناوی فائیب محەممەدە و خەڵکی شاری
سلێمانییە.
رائید ئاکام
قوتبەدین گوتی، "کامەران لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە تیمار دەکرێ، بەڵام برینی
فائیب کەمێ سەختە و رەوانەی سلێمانی کراوە."

.jpg&w=3840&q=75)

