
لە كانوونی یەكەمی 2018 بۆ یەكەمجار لە رووداو دەستی بەكاری راگەیاندن كردووە . ڤیتی لەسەر مژارە جۆراوجۆرەكان دەكات . ژمارەیەك لە ڤیتییەكانی لەسەر كێشەكانی خەڵك كاریگەربوونە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە.
لە ئاداری 2019 ڤیتییەكی لەسەر خراپی گوزەرانی ئافرەتێكی دانیشتووی شارۆچكەی ئاكرێ كرد، كە بەتەنیا لە كەلاوەیەكدا لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژیا، دوای بڵاوبوونەوەی، هەڵمەتێكی خێرخوازی ئەنجامدرا بۆ باشكردنی ژیانی ئەو پیرەژنە بێكەسە.
لە ئایاری 2019 ڤیتییەكی لەسەر كێشەی گوندی قەشەفرێی كریستیانەكان لە قەزای سێمێلی پارێزگای دۆهۆك، كە سێ كارگەی شكاندنی بەرد بەشێوەیەكی نایاسایی لە گوندەكە دانرابوون و ببوونە هۆی بێزاری گوندنشینان، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیتییەكە، كارگەكان داخران و كێشەی گوندەكە چارەسەربوو.