رووداو دیجیتاڵ
دەروازەی سنووریی خابوور - ئیبراهیم خەلیل کە گەورەترین دەروازەی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستانە، لە 6 مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا ئاستێکی پێوانەیی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تۆمار کرد. لەم ماوەیەدا قەبارەی بازرگانیی ترانزێت گەیشتە 32 ملیار و 267 ملیۆن دۆلار، هاوکات تورکیا نزیکەی 5 ملیار دۆلار هەناردەکردنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ و بازرگانیی دەرەکیی ناوچەی رێگەی ئاوریشم، لە 1ی کانوونی دووەم تاوەکو 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ 730 هەزار و 963 ئۆتۆمبێل لە دەروازەی خابوور - ئیبراهیم خەلیلەوە هاتووچۆیان کردووە.
هاتووچۆیەکە بەمشێوەیە بووە:
- 357 هەزار و 259 ئۆتۆمبێل (بەرەو تورکیا)
- 373 هەزار و 704 ئۆتۆمبێل (بەرەو هەرێمی کوردستان)
بەشێکی گرنگی ترافیکی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی سنووریی خابوور- ئیبراهیم خەلیل بریتی بووە لە گواستنەوەی نێودەوڵەتیی کەلوپەل و بارهەڵگرەکان. لەو ماوەیەدا 525 هەزار و 439 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەکەوە هاتووچۆیان کردووە.
- 259 هەزار و 24 بارهەڵگر (بۆ ناو تورکیا)
- 266 هەزار و 415 بارهەڵگر (بۆ ناو هەرێمی کوردستان)
لە هەمان ماوەدا 192 هەزار و 956 ئۆتۆمبێلی بچووک و 12 هەزار و 568 پاسی گەشتیاری لە دەروازی سنووری خابوور-ئیبراهیم خەلیل هاتووچۆیان کردووە.
لە 6 مانگی سەرەتای 2026دا جووڵەی گەشتیاریش لە ئاستێکی بەرزدا بووە. لەو ماوەیە 1 ملیۆن و 538 هەزار و 570 کەس لە دەروازی خابوور-ئیبراهیم خەلیل هاتووچۆیان کردووە.
- 743 هەزار و 289 کەس (بۆ ناو تورکیا)
- 795 هەزار و 281 کەسیش (بۆ ناو هەرێمی کوردستان)
دەروازی سنووری خابوور - ئیبراهیم خەلیل یەکێکە لە دەروازە هەرە گرنگەکانی تورکیا بۆ بازرگانی. لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق گەیشتە زیاترە لە 5 ملیار دۆلار.
- 4 ملیار و 967 ملیۆن دۆلار (هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق)
- 279 ملیۆن و 90 هەزار و 393 دۆلار (هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ تورکیا)
گرنگیی ستراتیژیی دەروازی سنووری خابوور-ئیبراهیم خەلیل تەنیا لە بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراقدا نییە، بەڵکو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتە رێڕەوێکی لۆجیستی نێودەوڵەتی بۆ تورکیا.
قەبارەی بازرگانیی بەدەستاهاتوو لە ئۆتۆمبێلە ترانزێتەکانی کە لە دەروازەکەوە تێپەڕیون، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا گەیشتە 32 ملیار و 267 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار.
قەرەباڵخییەکی زۆری بازرگانی و گەشتیارانی لەو دەروازە گرنگەدا وای کردووە رێکارە ئەمنییەکان و کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەتیش تووندتر بکرێن.
لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا، 534 رووداوی قاچاخچیێتی دەستنیشانکراون و کۆی بەهای ئەو کەلوپەلە قاچاخانەی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستیان بەسەردا گیراوە، 613 ملیۆن و 855 هەزار و 94 لیرەی تورکی بووە (کە نزیکەی 13 ملیۆن دۆلار دەکات).
دەروازەی سنووریی خابوور-ئیبراهیم خەلیل وەکو دەروازەیەکی گرنگی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا دادەندرێت.
لە ساڵی 2003ـەوە بەشێوەیەکی 24 کاژێری بۆ هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری کارا کراوە.


