رووداو دیجیتاڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە پیرۆزبایی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات. رۆژی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی 21ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە دەزگەی خێرخوازیی بارزانی کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "بیست و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرۆک و کارمەندانی ئەم دەزگایە پیرۆز دەکەم و دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ئەو کار و خزمەتانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە لێقەوماوانیان کردووە. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".