کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەندێک مادەی هۆشبەر کە دەستی بەسەردا گیراوە

هەندێک مادەی هۆشبەر کە دەستی بەسەردا گیراوە

کوردستان

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک باندێکی نێودەوڵەتییان هەڵوەشاندەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی سنووردا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێ، باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاخی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندەوە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری (ماریجوانا)دا گرت.


عەمید عەباس بەهادلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تیمەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک توانیویانە گورزێکی کوشندە لە تۆڕە نێودەوڵەتییەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بوەشێنن."

عەمید عەباس بەهادلی راشیگەیاند: "ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری و هاوئاهەنگییەکی باڵای ئەمنی لەگەڵ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ کراوە"، بەبێ ئاماژەکردن بە ناوی وڵاتەکە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا، دەست بەسەر 20 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری (ماریجوانا)دا گیراوە و باندێکی مەترسیدار کە خەریکی هێنان و ناردنی ئەم ماددانە بوون، هەڵوەشێندرانەوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق گوتی: "هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە هەر پارێزگایەک زانیاریی هەواڵگری هەبێت، تەنانەت لە دەرەوەی سنوورەکانیش، تاوەکو رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم ژەهرە لەناو کۆمەڵگەدا بگرن ئۆپەراسیۆن دەکەن، ئەگەر لە سنووری خۆیانیش نەبێت."

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ئێستا عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەکەمدایە بۆ کاری هەواڵگری لە بواری بنبڕکردنی ماددە هۆشبەرەکان و ئیماراتیش لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە