کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

پەروەردەی کەرکووک: بۆ هەڵبژاردنی رەنگی جلی یەکپۆشیی قوتابخانەکان سەرپشک دەکرێن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

دوای دروستبوونی مشتومڕ لەسەر رەنگی جلی فەرمیی قوتابیان لە کەرکووک، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی شارەکە رایگەیاند، ئەوانەی ناڕەزاییان هەیە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی بەدەریان بکەن لە بڕیارەکە. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش لە کەرکووک دەڵێت، ئەوان تەنیا پابەندی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەبن.


مەنسوور مەزری، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک، رۆژی پێنجشەممە 13ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند، بڕیاری یەکپۆشی بۆ هەموو بەشەکانی خوێندن (کوردی، عەرەبی، تورکمانی و سریانی) وەک یەک دەرچووە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە رێگەچارەیەکیان دۆزیوەتەوە.

مەنسوور مەزری گوتی: "هەر قوتابخانەیەک بیەوێت رەنگێکی دیکە بپۆشێت، دەتوانێت داواکارییەک پێشکەش بکات و ئێمەش بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە، لەو بڕیارە بەدەریان دەکەین." ئاماژەی بەوەش کرد، کە خوێندنی کوردی لە رووی کارگێڕی و داراییەوە سەر بە هەولێرە، بەڵام لە رووی تەکنیکی و جلی فەرمییەوە سەر بە بەغدایە.

کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکووک رایگەیاند، بڕیارەکەی پەروەردەی گشتیی کەرکووک ئەوان ناگرێتەوە. کامەران عەلی گوتی: "دوای پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، روونکردنەوە درا کە ئەو نووسراوە بۆ خوێندنی کوردی نییە. سەرجەم قوتابخانە کوردییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە تەنیا پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بن."

ئەمە لە کاتێکدایە، سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، پێشتر رایگەیاندبوو تاوەکو ئێستا هیچ رێنماییەکی فەرمییان لە بەغداوە پێنەگەیشتووە کە تایبەتمەندی بە خوێندنی کوردی ببەخشێت و دەبێت هەمووان پابەندی رەنگە دیاریکراوەکانی بەغدا بن (کراسی سپی و پانتۆڵی رەساسی یان نیلی).

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رەنگی یەکپۆشی گۆڕیوە (پرتەقاڵی، سوور، شین و رەساسی بەپێی قۆناخەکان)، لە کاتێکدا پەروەردەی گشتیی کەرکووک کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە، جەخت لەسەر رەنگە کۆنەکان دەکاتەوە.

رێگەپێدانەکەی بەڕێوەبەری گشتیی کەرکووک بۆ پێشکەشکردنی "داواکاریی جیاواز"، وەک دەرچەیەک دەبینرێت بۆ ئەوەی قوتابخانە کوردییەکان بتوانن بڕیارەکەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن بێ ئەوەی رووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە