رووداو دیجیتاڵ
لە یادی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی دا، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە، دیپلۆماتکار، جەنەراڵ و سیناتۆرە باڵاکانی ئەمریکا و جیهان، پیرۆزبایی لێدەکەن و جەخت لە رۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، تێکشکاندنی داعش و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەنەوە.
ئەمریکا؛ هاوپەیمانی و دۆستایەتیی لەمێژینە
رۆبێرت ئێف کەنەدی، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت: "کورد و ئەمریکا هاوپەیمانیی لەمێژینەن. دەزانین کورد وڵاتەکەمانی خۆش دەوێ و ئێمەش کوردمان خۆش دەوێ؛ ئەوە هاوپەیمانییەکی سەرسوڕهێنەر بووە." هاوکات کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژە بە رێزی قووڵی خۆی بۆ سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردی مەزن دەکات.
مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ "چەندین دەیەی هێز و رێبەرایەتی بۆ گەلی کورد و خەبات لە پێناو ئاشتی."
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک بارزانی دەڵێت: "کارکردنی هاوبەشمان چەندین دەستکەوتی بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا هەبووە. سوپاس بۆ هاوبەشییە بەهێزەکەت و دۆستایەتییە نزیکەکەت؛ تۆ هەولێرت کردە شارێکی گەشەسەندوو و رۆڵت وایکرد ئەمریکا ئارامتر بێت."
نیوت گینگریچ، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان دەکاتەوە.
جۆن نیگرۆپۆنتی، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا، سەرۆک بارزانی وەک "کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شاخەوان و وەرزشڤان" وەسف دەکات. زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا، یادگارییەکی لەگەڵ جۆرج بوش دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "بوش پێی گوتم کە بارزانی وەک خۆی پیاوی بڕیار و کردارە."
جەنەراڵەکان و پارێزەرانی ئاسایش
دەیڤید پیترایەس، سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی و جەنەراڵی خانەنشین، رۆڵی سەرۆک بارزانی لە داڕشتنەوەی عێراقی نوێ و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.
جەیمس جێفری، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا، سوپاسی بارزانی دەکات بۆ تێکشکاندنی داعش و دەڵێت: "بڕیاری خستنەگەڕی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، نەک تەنیا عێراق، بەڵکو رەنگە هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی رزگار کردبێت."
جەی گارنەر، ئەو ئەفسەرە ئەمریکییەی لە 1991 سەرپەرشتیی پاراستنی کوردستانی کرد، دەڵێت: "وەک برا خۆشم دەوێیت، تۆ کوردستانیت گەیاندە ئەم ئاستە و مستەفا بارزانیی باوکت شانازیی پێتەوە دەکرد." مایڵز کاگینز، گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانان، بەناوی "مام مەسعود"ەوە پیرۆزبایی لێ دەکات و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیی نێوان سوپای ئەمریکا و پێشمەرگە.
کۆنگرێس و سیناتی ئەمریکا؛ پاڵپشتیی بێ مەرج
ژمارەیەکی زۆر لە سیناتۆرەکان پەیامی پیرۆزباییان ئاراستە کردووە. بێڵ کاسێدی و کریس کۆنز رێزی کۆنگرێس بۆ سەرۆک بارزانی دەردەبڕن. کریس ڤان هۆڵن پاڵپشتیی گەلی ئەمریکا بۆ کورد دووپات دەکاتەوە. ئێلیسا سلوتکین دەڵێت: "بارزانی کەسایەتییەکی مەزنی مێژووی عێراقە و بەهۆی ماندووبوونی ئەو بوو مافی پێشمەرگە لە کۆنگرێس زامن کرا."
جۆن کەنەدی، سیناتۆری ئەمریکی، بە پەیامێکی کاریگەر دەڵێت: "من گەلی کوردم خۆش دەوێت، ئەوان هاوڕێی راستەقینەی ئەمریکان و شایستەی وڵاتی خۆیانن." سیناتۆرەکان جەیمس لانکفۆرد، جین شاهین، کێڤن کرەیمەر، مارک وارنەر، مایک لی، پیتەر وێڵش، ریک سکۆت، تیم کەین، ئەنگس کینگ و جۆن مولینار، هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی بارزانی و کوردستان کۆڵەکەی سەقامگیرین.
کەنەدا: کارەساتە کورد دەوڵەتی نەبێ
ستیڤن هارپەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا، بە راشکاوی دەڵێت: "ئەگەر ئازایەتیی گەلی کورد و سەرکردایەتیی بارزانی نەبووایە، رەنگە تەواوی عێراق بکەوتایە. کارەساتە بۆ جیهان کە کورد دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان نییە." ئەحمەد حسێن و زیاد عەبدوللەتیف، پەرلەمانتارانی کەنەدا، رێز لە میوانداری و خەمخۆریی بارزانی بۆ پێکهاتە ئایینییەکان دەگرن.
مانۆ حوسێنی، پەرلەمانتاری نەرویج کە بە رەچەڵەک خەڵکی قامیشلۆیە، شانازی بە خەبات و رۆڵی بارزانی بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان دەکات. جۆرجیانا تیۆدێرسکۆ، پەرلەمانتاری ئەورووپا، بارزانی وەک "هێمای شکۆ و خەبات" وەسف دەکات. ئیسکۆ دەستانی، پەرلەمانتاری جۆرجیا، دەڵێت: "ئەگەر ماڵباتی بارزانی نەبووایە، کوردستانیش نەدەبوو."
کریستۆفەر هێل، ستیوارت جۆنسن، دۆگڵاس سلیمان و ئالینا رۆمانۆوسکی، کە باڵیۆزی ئەمریکا بوون لە عێراق، لە پەیامەکانیاندا جەخت لە دانایی و رۆڵی یەکلاکەرەوەی بارزانی لە تێکشکاندنی داعش و فێربوونی وانە سیاسییەکان لێیەوە دەکەن. هەروەها دیپلۆماتکار و بەرپرسانی وەک دەیڤید شینگەر، رۆبێرت پاڵادینۆ، جین کاڤیتۆ، ڤیکتۆریا تایلەر، ماتیۆ زاپس و رۆس پیرۆ، هیوای تەمەندرێژی بۆ سەرۆک بارزانی دەخوازن.
دکتۆر وەلید فارس، راوێژکاری سیاسی، دەڵێت: "ئەمە دەرفەتێکی مەزنە بۆ تێڕامان لە دەستکەوتەکانی رابەرێکی گەورە لە دژی پەڕگیری و بەعس." لە کۆتاییدا، پەیامەکان کۆکن لەسەر ئەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک "رابەرێکی ئەفسانەیی" و "دۆستێکی بێوێنەی جیهانی ئازاد" پێگەی خۆی لە مێژوودا چەسپاندووە.
دەقی پەیامەکان بۆ ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی
رۆبەرت ئێف کەنەدی، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا: "دەمەوێ پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونێکی زۆر باش لە سەرۆک مەسعود بارزانی بکەم. کورد و ئەمریکا هاوپەیمانیی لەمێژینەن. دەزانین، کورد وڵاتەکەمانی خۆش دەوێ و ئێمەش کوردمان خۆش دەوێ. ئەوە هاوپەیمانییەکی سەرسوڕهێنەر بووە".
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا: "جەژنی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی پیرۆز بێت. ئەوپەڕی رێزم بۆ سەرکردایەتیی حەکیمانەتان و بۆ گەلی کوردی مەزن هەیە. هیوای جەژنێکی پڕ لە شادیتان بۆ دەخوازم".
مایک وۆڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: "رۆژی لەدایکبوونت پیرۆزبێت، سەرۆک بارزانی. سوپاس بۆ چەندین دەیەی هێز و رێبەرایەتیتان بۆ گەلی کورد و ئەو بەها و خەباتەی لەپێناو ئەو گەلە بەخشیتان، لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، هەروەها بۆ هەموو ئەو کارە هاوبەشانەی پێکەوە بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و پێشکەوتنی گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەنجاممان دا".
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا: "پێم خۆشە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە بکەم بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونتانەوە، جەنابی سەرۆک. وەک وەزیری پێشووتری دەرەوە و بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، کارکردنی هاوبەشی نێوانمان لە ماوەی رابردوودا چەندین ئەنجام و دەستکەوتی گرنگی بۆ خەڵکی باکووری عێراق، هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق و کۆی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لێ کەوتەوە. سوپاس بۆ ئەوە، سوپاس بۆ هاوبەشیی بەهێزتان، سوپاس بۆ دۆستایەتیتان، سوپاس بۆ ئەوەی کە هاوبەشێکی باش بوویت بۆ ئێمە. سوپاس بۆ ئەوەی کە دۆستێکی زۆر نزیک بوویت بۆ من؛ سوپاس بۆ ئەوەی دەیکەیت بۆئەوەی جیهان شوێنێکی باشتر بێ. ئەوەی لە ناوچەکەی ئێوە روودەدات زۆر نایابە، ئەوەش بە رێبەرایەتی تۆ. من ئەوە دەزانم، چونکە بە چاوی خۆم بینیومە. ئێمە کاری هاوبەشمان پێکەوە کرد، بەڕێزتان سەرنجی وەبەرهێنەرانتان راکێشا و هەولێرتان کردە شارێکی گەشەسەندوو. ئێوە بەڕاستی ژیانی خەڵکێکی زۆرتان باشتر کرد. رۆڵی مەزنی ئێوە وایکرد ئەمریکا ئارامتر بێ، جەنابی سەرۆک. ویستم ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆئەوەی گەرمترین پیرۆزباییتان بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونتانەوە بۆ بخوازم. جارێکی دیکە پێتان دەڵێم سوپاس و هیوای تەمەندرێژی و چەندین ساڵی دیکەی ژیان و ژیانێکی بەرهەمدار و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە رێبەرایەتیکردنی گەلەکەتان بەرەو پێشکەوتن. سەرکەوتوو بن و خوای گەورە بتانپارێزێ".
نیوت گینگریچ، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: "جەنابی سەرۆک، جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆز بێ. زۆر گرنگە ئەو پەیوەندییەی هەردوو لامانی کۆکردەوە، بەردەوام بێ و بیپارێزین و بەرەو پێشی ببەین".
جۆن نیگرۆپۆنتی، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق: "سەرەتا بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونی بەڕێز بارزانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لێ دەکەم. بەڕێزیان ژیانێکی زۆر سەرنجڕاكیشی هەبووە؛ پیاوێکی وەرزشوان بوو؛ لەبیرمە کە زۆر حەزی لە شاخەوانی و پیادەڕۆیی بوو و باسی ئەوانەیشی دەکرد. بەڕێزیان زۆریش وڵاتەکەی خۆی خۆش دەویست. ئەو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و گەورەیە و پێم وایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایشی زۆر خۆش دەویست. ئێمە هاوڕێی زۆر باش بووین".
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق: "بە شانازییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەمیشەیی کوردستان مەسعود بارزانی دەکەم بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونییەوە. بەڕێز بارزانی سەرکردەیەکی مەزن و هاوڕێیەکی باشە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. من زۆر شتم لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە لەبیرە. یەکێک لەوانەی ئێستا بیرم دەکەوێتەوە ئەوەیە کاتێک پێکەوە گەشتمان کرد بۆ واشنتن لە عێراقەوە بۆ ئەوەی سەرۆک بارزانی دیداری لەگەڵ سەرۆک بوش هەبێ، بە سەرۆک بوشم گوت کە سەرۆک بارزانی وەک ئەوە. سەرۆک بوش گوتی، "مەبەستت چییە"؟ گوتم، "ئەو وەک تۆ بەهێزە و پیاوی بڕیار و کردارە". کاتێك سەرۆک بارزانی چووە ناو کۆبوونەوەکە، سەرۆک بوش گوتی: "باڵیۆزەکەم دەڵێت من و تۆ لە یەکدی دەچین". ئەوە یادگارییەکی خۆشە لەنێو زۆر لە یادگارییەکانی کارکردنی پێکەوەمان لە کوردستان و عێراق".
دەیڤید پیترایەس، جەنەراڵی خانەنشینی ئەمریکی و سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی: "دوای ئەوەی بۆ چەندین ساڵە دەتناسم کاک مەسعود، شانازییەکی راستەقینەیە کە بەشداری لەگەڵ خێزان، دۆستان و هەوادارانت بکەم لە پیرۆزباییکردنی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونت. جگە لەوەش، کاتێک ئاهەنگ بۆ ئەم وەرچەرخانە دەگێڕین، ئاهەنگ بۆ تەمەنێک لە خزمەتی بێ وێنەت دەگێڕین. رێبەرایەتیت وەک فەرماندەیەکی پێشمەرگە، دڵسۆزیی نەگۆڕت بۆ بەرگریکردن لە گەلی کورد، رۆڵی پێویست و لەرادەبەدەرت لە هاوکاریکردنی داڕشتنەوەی عێراقی نوێ دوای رووخاندنی سەدام حوسێن، دیدگە و ورەت لە دروستکردن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان؛ لەم ساڵانەدا ناسینت و کارکردن لەگەڵت شانازییەکی راستەقینە بووە. هیوای تەندروستییەکی باش و بەردەوامی لە بەهێزی، رۆڵە و نەوەی زیاتر و بەختەوەرییەکت بۆ دەخوازم لە ساڵانی داهاتوودا. هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، کاک مەسعود".
جەیمس جێفری، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق: "دەمەوێ جەخت لە رۆڵی سەرۆک بارزانی و خەڵکی باکووری عێراق بکەمەوە، سەرەتا بەرامبەر عێراق و تەواوی ناوچەکە، لەوانەش پشتیوانیی ئەم دواییەی بۆ تێکەڵکردنی کوردی سووریا لە حکومەتی نوێی سووریادا، هەروەها بەرامبەر خەڵکی عێراقیش بەگشتی، دواتریش بەرامبەر ئاسایشی ئەمریکا. ئێمە هاوڕێیەکی باشتر لە سەرۆک بارزانییمان نییە. لە نزیکەوە لەگەڵیدا کارم کرد، ئەوەش لە رێگەی پەیوەندییەک لەنێوان ساڵانی 2018 و 2020 بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەموو کوردانی سووریا. هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ساڵی 2005 ئەو هەڵوێستەی هەبوو کە رێگەی دا بە دامەزراندنی پێکهاتەیەکی سیاسیی هەرێمی لە تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە شیاوی جێبەجێکردن بێت، ئەویش حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئەمڕۆ گەشەسەندووە و پەیوەندی باشی لەگەڵ بەغدا هەیە، هەروەها پەیوەندی باشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تورکیا و وڵاتانی دیکەی جیهان هەیە. هەرێمی کوردستان کۆڵەیەکی سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە. لە پاییزی ساڵی 2010دا سەرۆک بارزانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هەنگاوی بڕیاردەرانەی نا لە پرۆسەی سیاسیی لە بەغدا بۆ شکاندنی ئەو چەقبەستووییەی هەشت مانگی خایاند بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی کورد کە لە دەستووری ساڵی 2006دا چەسپێنران. ئێمە ئەو کاتە لە نزیکەوە پێکەوە کارمان کرد، هەروەها بە هاوبەشی لە شەڕی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کارمان کرد. بڕیاری سەرۆک بارزانی بە خستنەگەڕی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی نەک تەنیا عێراقی رزگارکرد، بەڵکو لەوانەیە هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی رزگارکردبێ، ئەویش لە کاتێکی سەخت و مەترسییەکی جیدی لە ساڵانی 2014 و 2015. ئێمە زۆر قەرزداری ئەوین بە دیاریکراوی، زۆر سوپاس".
بێڵ کاسێدی، سیناتۆری ئەمریکا: "جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆز بێت، سەرۆک بارزانی. کوردستان هەمیشە بە درێژایی ساڵانی رابردوو هاوپەیمانیی ئێمە بووە و لە سەختترین شوێنی جیهاندا کەسانی ئازا و بەجەرگ لەو ناوچەیەدا هەبوون. دۆستایەتیمان لەگەڵ کوردستان بژاردەیەکی زۆر باشە".
کریس کۆنز، سیناتۆری ئەمریکا: "ئەم ساڵ بە رێزەوە یادی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی دەکەمەوە. زۆر سوپاسگوزاری سەرکردایەتی و هاوبەشییانم لە ساڵانی رابردوودا. سەرۆک بارزانی، جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆز بێت. من باش دەزانم بەشێکی زۆری ئەندامانی کۆنگرێس بەوپەڕی رێزەوە دەڕواننە ئێوە، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئاییندەدا".
کریس ڤان هۆڵین، سیناتۆری ئەمریکا: "پێم خۆشە پاڵپشتی و هاودەنگیی بەردەوامی خۆم لەگەڵ گەلی کورد دووپات بکەمەوە. هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونییەوە. ئێمە لە کارکردنی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی کورد بەردەوامین و کار بۆ بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندییە دەکەم؛ پەیوەندییەکی بەهێزی دۆستایەتی و بەرژەوەندیی هاوبەش. بۆیە با ئەو هاودەنگییەی نێوان هەردوو گەلی ئەمریکا و کورد بەردەوام بێت".
ئێلیسا سلۆتکین، سیناتۆری ئەمریکا: "پێم خۆشە پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی بکەم بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونییەوە. بەرێز بارزانی کەسایەتییەکی زۆر گەورەی مێژووی عێراقە، چیرۆکی من لەبارەی سەرۆک بارزانی ئەو کاتە دەستی پێکرد کە داعش بەشێکی زۆری عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی. پێشمەرگە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بوو. کوردەکان لەبری هەموو مرۆڤایەتی شەڕیان دەکرد. من لەگەڵ بەڕێز بارزانی لە میونشن کۆبوومەوە و بەڕێزیان چەندین وێنەی سەرنجڕاكێشی لەبارەی پێشمەرگەوە نیشان دام. بەڕێزیان باسی ئەو مەترسیەی دەکرد رووبەڕووی پێشمەرگە دەبووەوە و باسی ئەوەی دەکرد کە چۆن بۆ بەرگریکردن لە بنەماکانی مرۆڤایەتی دژی تیرۆریستان دەمرن؛ هاوکات باسی لەوەش کرد کە سەرەڕای ئەو هەوڵ و گیانفیداییە، مووچە و شایستەی دارایی خۆیان وەرنەدەگرت، دواتر بۆ چەندین مانگ کاری بەردەواممان بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە ئەنجام دا. بەهۆی ئەرک و پاڵپشتیی بەڕێزیانەوە مافی پێشمەرگە لە لایەن کۆنگرێسەوە زامن کرا و پارەی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرا. ئەوەی ئەنجام درا بە رۆڵ و ماندووبوونی سەرۆک بارزانی بوو، من باشم لەبیرە چۆن لە دانیشتن و کۆبوونەوەکاندا باسی پێشمەرگەی دەکرد. جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆز بێت.
جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆری ئەمریکا: "جەنابی سەرۆک بارزانی، جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆز بێت. سوپاس بۆ ئەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوانمان و سوپاسێکی بێ پایان بۆ ئێوە، بەتایبەتی بۆ پاراستنی ئەو پەیوەندییە. ئێمەی ئەمریکی زۆر شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ رۆڵەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. هەمیشەش هانی پێشکەوتنی ئەم پەیوەندییە و پێشخستنی بازرگانیی نێودەوڵەتیی نێوانمان دەدەین. بێگومان کارێکی زۆر گەورەیە. هەروەها دەشتوانین پڕۆژەکانی بونیاتنانەوە و ئاوەدانی زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین. دەتوانین کۆی ناوچەکە بەرەو پێشەوە ببەین. هیوای تەمەندرێژیتان بۆ دەخوازم و جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆز بێت".
جین شاهین، سیناتۆری ئەمریکا: "زۆر خۆشحاڵم کە دەتوانم هیوای رۆژێکی لەدایکبوونی زۆر خۆش بۆ بەڕێز بارزانی بخوازم. ئێمە وەک هاوپەیمان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان، پێکەوە کارمان کردووە و دەزانین ئەم کارە چەندە گرنگ بووە، بۆیە سوپاس بەڕێز بارزانی."
جۆن کەنەدی، سیناتۆری ئەمریکا: "هیوادارم چەند رۆژێک پشوو بدەیت و کاتێکی خۆش بەسەر ببەیت. من گەلی کوردم خۆش دەوێت. من هیچ گرووپێکی گەورەتری خەڵک لە جیهاندا ناناسم کە وڵاتی خۆیانیان نەبێت و ئەمەم بەلاوە باش نییە. گەلی کورد هاوڕێی باشی گەلی ئەمریکا بوون، بەڵام لەوە گرنگتر، ئەو نەتەوەیە هاوبەش و هاوڕێیەکی راستەقینەیە. گەلی کورد بەهێزە و وەک چیاکان بۆ ئەو شتانە دەجەنگن کە باوەڕیان پێیەتی. پێموایە هەندێک دۆخ هەبوون کە کورد تێیاندا لە لایەن ئەمریکاوە بێهیوا کرا. من لە ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا گوتوومە کە گەلی کورد شایستەی وڵاتی خۆیەتی. ئێمە نەماندەتوانی بەبێ ئەوان ئەوە بکەین کە بەدەست هاتووە، ئەمە سادەیە. کاتێک پێویستمان بە یارمەتیی ئەوان بوو، ئەوان لەوێ بوون. من هەمیشە سوپاسگوزار دەبم، چونکە ئەو خەڵکەی ئەوان کوشتیانن (داعش) و رێگرییان لێکردن، شەڕەنگێز بوون و دەیانویست ئێمەش بکوژن. بە یارمەتیی کورد، توانیمان رێگرییان لێ بکەین. من ئەمە لەبیر ناکەم."
کیڤن کرەیمەر، سیناتۆری ئەمریکا: "ئێمە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێزانینمان بۆ هەموو ئەو شتانە هەیە کە سەرۆک بارزانی پشتیوانییان دەکات و ئەنجامیان دەدات. ئێمە پەیوەندییەکی گرنگ، کاریگەر و هەندێکجاریش ئاڵۆزمان هەیە. بەڵام رێبەرایەتیی ئەو و کارکردنی لەگەڵمان بۆ یارمەتیدان لە تێکشکاندنی داعش و تێکشکاندنی تیرۆر لەو کاتەدا زۆر یەکلاییکەرەوە بوو. کاتێک بیری لێدەکەمەوە هیوام پێدەبەخشێت، کاتێک دەیبینم، هیوام پێدەبەخشێت."
مارک وارنەر، سیناتۆری ئەمریکا: "دەمەوێ پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک بارزانی بکەم بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونییەوە. من لە گەشتە جیاوازەکانیدا بۆ واشنتن چاوم پێی کەوتووە، ئەو داکۆکیکارێکی بەهێزی گەلی کوردە، بە مانا راستەقینەکەی بۆ دەیان ساڵە. من سەیری بەشەکانی عێراق و شوێنەکانی دیکە دەکەم، کوردستان وەک سەقامگیرترین ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەمێنێتەوە. رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، بەڕێز سەرۆک."
مایک لی، سیناتۆری ئەمریکا: "سەرۆک بارزانی، تەنیا دەمەوێ پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە بکەم بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونتەوە و سوپاست بکەم بۆ هاوڕێیەتیت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا."
پیتەر وێڵش، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا: "سەرۆک بارزانی، 80یەمین رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، هیوادارم هەموو کەسێک لە کوردستان ئاهەنگ بگێڕێت بۆ کارە باشەکانت و کارە نایابەکانت بۆ ئەو گەلەی نوێنەرایەتییان دەکەیت. من پیتەر وێڵشم، هاوڕێی ئێوە لە ڤێرمۆنتەوە. کوردستان زۆر پێشکەوتووە و شوێنێکی نایابە لەگەڵ خەڵکێکی ئازادا. ئێمە دەمانەوێ زۆر نزیک بین لە هاوڕێیانی کوردستانمان. رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، سەرۆک بارزانی."
ریک سکۆت، سیناتۆری ئەمریکا: "من سیناتۆر ریک سکۆتم. هیوای رۆژێکی لەدایکبوونی خۆشت بۆ دەخوازم."
تیم کەین، سیناتۆری ئەمریکا: "پیرۆزبایی خۆم ئاراستە دەکەم بە بۆنەی 80یەمین رۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی. کورد هاوڕێی گەورەی ئەمریکایە."
ئەنگس کینگ، سیناتۆری ئەمریکا: "دەمەوێت پیرۆزبایی لە هاوڕێی خۆم سەرۆک بارزانی بکەم بە بۆنەی 80یەمین رۆژی لەدایکبوونی. بەڕێز سەرۆک، بەردەوام بە."
نۆرم کۆڵمان، سیناتۆرێکی ئەمریکی: "سەرەتا، رۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی پیرۆز بێت. ئێمە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نازانم ئایا ئەمەمان بە دەنگێکی پێویست بەرز گوتووە یان نا، بەڵام پێزانینی گەورەمان بۆ گەلی کورد هەیە. کورد هاوپەیمانێکی ناوازە بووە. پێشمەرگە هاوپەیمان بوون لە شەڕی دژی داعش و لەناوبردنی خەڵکە خراپەکاندا. من هیوادارم تەنانەت بە دەنگێکی بەرزتریش قسە بکەین و رێگە بدەین خەڵکی ئەوان بزانن کە ئەمە پەیوەندییەکی گرنگە. دووبارە، پیرۆزباییم قبووڵ بکەن بەڕێز سەرۆک، و سوپاسی گەلی کوردستان دەکەم بۆ هەموو پشتگیرییەکانیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا."
جۆن مولینار، سیناتۆری ئەمریکا: "ئەوەی لێی تێدەگەم ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی، ئەمە 80یەمین رۆژی لەدایکبوونتە. دەمەوێ گەرمترین هیوای چاک و پیرۆزباییتان پێشکەش بکەم، هیوادارم ئەم ساڵ ساڵێکی باش بێت بۆت. ئاگاداری خۆت بە."
جۆرج وایتسایدز، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا: "من بەبەخت بووم کە ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەندامی باڵا ئادەم سمیت سەردانی کوردستانم کرد، تەنیا دەمەوێ هیوای دڵسۆزانەی خۆم بۆ سەرۆک بارزانی بنێرم بە بۆنەی 80یەمین رۆژی لەدایکبوونییەوە و بۆ هاوبەشیمان دژی داعش و تووندڕەوی. هیوای باشترینت بۆ دەخوازم."
ئەحمەد حوسێن، ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا: "ئەمە پەیامێکە بۆ سەرۆک بارزانی. مانگی رابردوو چاومان بەیەک کەوت کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوکارانمان لە هەولێر پێشوازیت لێکردین. زۆر سوپاس بۆ میوانداری و پێشوازیی گەرمتان، دەمەوێ رێز لە 80یەمین ساڵیادی لەدایکبوونت بگرم، هەروەها رێز لەو دیموکراسی، ئازادی و لێبوردەیی ئایینییە بگرم کە لەگەڵ هاوکارانتان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق داتانمەزراندووە. جارێکی دیکە سوپاس بۆ میوانداریتان و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم بۆ چەندین ساڵی داهاتوو."
زیاد عەبدوللەتیف، بەرپرسێکی نێودەوڵەتی: "شانازییەکی گەورەم پێبەخشرا کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017دا چاوم بە سەرۆک بارزانی کەوت، دواتریش بە بەردەوامی چاوپێکەوتنمان هەبوو. هەمیشە سەرسام بووم بە هێمنی، دانایی و زمانی عەرەبییە نایابەکەی، کە یارمەتیدەرێکی گەورە بوو لە باشتر بەڕێوەبردنی پەیوەندی و دانوستاندنەکانمان. گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و هەموو خەڵکی عێراق دەکەم بە بۆنەی 80یەمین رۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانییەوە."
جەی گارنەر، ئەفسەری خانەنشینی سوپای ئەمریکا: "من ئەفسەرێکی خانەنشینی سوپام. لە ساڵی 1991دا فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوپا بووم لە باکووری عێراق، هەر لەبەر ئەوەش بوو کە چاوم بە کاک مەسعود کەوت. لێرەدا دەمەوێ بڵێم ئێمە بە کاتێکی سەختدا تێپەڕین، بەڵام بەهۆی ئەو [سەرۆک بارزانی]ـەوە کارەکەمان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. ئەو مرۆڤێکی زۆر باشە و گەلەکەی خۆی خۆش دەوێ. وەک برا خۆشم دەوێیت، بۆیە هیوای 80یەمین رۆژی لەدایکبوونی خۆشت بۆ دەخوازم. باوکت زۆر شانازیی بە تۆوە دەکرد؛ تۆ کوردستانیت گەیاندە ئەم ئاستەی ئێستای کە لە باشترین دۆخدایە. رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت کاک مەسعود، هیچ کەسێک لە تۆ زیاتر شایستەی ئەمە نییە."
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش: "مام مەسعود بارزانی، دەمەوێ بڵێم رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، رۆژی لەدایکبوونت زۆر پیرۆز بێت. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە لە ژیانی جەنابت. من خۆم لەگەڵ هەندێک لە ئەفسەرانی باڵا قسەم کردووە، لەوانەش جەنەڕاڵ دەیڤد پیترایۆس، سەبارەت بەو پەیوەندییە بەهێزەی کە سوپای ئەمریکا لەگەڵ گەلی کورد، پێشمەرگەی کوردستان و هەموو خەڵکدا هەیبووە."
مانۆ جۆسێلی، پەرلەمانتاری نەرویج: "جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بە شاناز و شەرەفمەندییەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونت. بە رەچەڵەک خەڵکی قامشلۆم لە رۆژئاوای کوردستان. پێش دوو ساڵ شەرەفمەند بووم بە دیداری بەڕێزتان، لەو دیدارەدا، گەنگەشەی دۆخی کوردمان کرد. رۆڵ و خەباتی ئێوە زۆر سەرنجی راکێشام لەو پێشکەوتنەی لە ئەنجامی ئەو خەباتە هاتنەدی، جێگەی شانازی هەموو کوردن. زۆر خۆشحاڵ بووم کاتێک بینیم چۆن رۆڵتان بۆ پاڵپشتی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هەبوو. جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، هیوای تەندروستیەکی باش و پێشکەوتنی زیاتر و تەمەنێکی درێژتان بۆ دەخوازم. لە نەرویجەوە پێتان دەڵێم کە رۆژی لەدایکبوونتان پیرۆز بێ و هەموو ساڵێک بە خۆشی".
کریستۆفەر هێل، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق: "تەنیا ویستم ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ ئاراستەکردنی باشترین ئاواتەکانم بۆ سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونت، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە. تۆ کەسایەتییەکی زۆر دەگمەن و دیاربوون لە مێژووی ئەو ناوچەیەدا ، هەندێک لە باشترین ساتەکانی ژیانم کاتیێک لە عێراق بووم و ئەوانە بوون کە پێی گوتم وەرە بۆ ئێرە بۆ هەولێر، سەرۆک بارزانی زۆر شتی دەربارەی کوردستان و عێراق فێرکردم، زۆر شت فێربووم. بەشێکی زۆری ئەوەی فێری بووم لە تۆوە بوو، تەنیا دەمەوێ سوپاست بکەم ، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونت، پیرۆزە و ساآڵرۆژی لەدایکبوونت شاد بێ.
ستیوارت جۆنسن، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق: "زۆر خۆشحاڵم کە گەرمترین ئاواتەکانم بگەیەنم بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی کاک مەسعود. سەرۆک بارزانی رۆڵێکی یەکلاییکەرەوە و گرنگی گێڕا لەکاتی بوونم لە عێراق و سەرکردایەتی بەڕێزیان لە تێكشکاندنی داعش بنەڕەتی بوو. من زۆر سوپاسگوزارم بۆ هاوڕێیەتییەکەی و سەرکردایەتییە نایابەکەی .
دۆگڵاس سلیمان، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق: ئەمڕۆ دەمەوێت پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی بکەم بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی. کاتێک باڵیۆزی ئەمریکا بووم، کاتێکی زۆرم لە کوردستان بەسەر برد. لە بارزان سەردانی سەرۆک بارزانیم کرد، لەوێ گرنگی شاخەکانی بۆ روونکردمەوە و چیرۆکی مێژووەکەیانی بۆ گێڕامەوە. من زۆر پشتیوانی بڕیارە ئازایانەکەی ئەو بووم بۆ سەرکردایەتیکردنی پێشمەرگە، لە سەرکردایەتیکردنی یەکەم قۆناخی هێرشکردنە سەر داعش وەک یەکەم هەنگاو لە ئازادکردنی موسڵ. کاک مەسعود دەمەوێ هیوای تەمەندرێژی و تەندروستی باش و بەخۆشیەوە بۆ هەشتایەمین و ساڵرۆژی لەدایکبوونت بۆ دەخوازم.
دەیڤید شینگەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونتان لێ دەکەم. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و هیوادارم یادی 120 ساڵەی لەدایکبوونتان بکەنەوە" .
رۆبێرت پاڵادینۆ، کۆنسووڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر: "کاک مەسعود، سەرۆک بارزانی پێم خۆشە پێتان بڵێم کە رۆژی لەدایکبوونتان رۆژێکی جیاوازە. من شەرەفمەند بووم بە کارکردنم لە هەرێمی کوردستان وەک کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا و بەوپەڕی شانازییەوە دیدارەکانی خۆمانم لەیادە. سەرکردایەتیی بەهێزی ئێوە و تواناتان بۆ ئاراستەکردنی هەرێمی کوردستان، هەمیشە بۆ من جێی رێز بووە و دۆخی ئەوکاتەش لەیاد ناکەم کە لە کاتی کارکردنم لە کوردستان تێیدا ژیاین. پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونتان لێ دەکەم" .
جین کاڤیتۆ، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆزبێت کاک مەسعود، من یادگاریی زۆر جوانی ئەو کاتانەم هەیە کە لە هەولێر کارم لەگەڵ بەڕێزتان و تیمەکەتان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکرد. لەوەش گرنگتر پەیوەندییەکانی کورد و وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە هاوبەشییەکی میژووییە هۆکاری زۆر هەن کە وامان لێ دەکەن سوپاسگوزار بین بۆتان. جەژنی لەدایکبوونتان پیرۆزبێت
ڤیکتۆریا تایلەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "دەمەوێ پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوون لە کاک مەسعود بارزانی بکەم. ئەوکاتەی لە وەزارەتی دەرەوە بووم، هەلم بۆ رەخسا چاوم پێی بکەوێت. هەمیشە چێژم لەو دەرفەتانە بینیوە کە قسەم لەگەڵیدا کردووە. ئەو کەسایەتییەکی دانا، باوەڕپێکراو و هێمنە کە بەردەوامە لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ، بۆ سەرجەم کورد، نەوەک تەنیا حیزبەکەی خۆی. من دەزانم ئەو وەک کەسایەتییەکی پێشەنگ لە تێکۆشانی لەپێناو گەلی کورد بەردەوام دەبێت، جا چ ئێستا و چ لە داهاتوو".
د. وەلید فارس، شرۆڤەکار و راوێژکاری سیاسەتی دەرەوە: "دەمەوی پیرۆزبایی لە سەرۆک مەسعود بارزانی بکەم، بێگومان رابەرێکی گەورەی کوردە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەدڵنیاییەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە رێبەری خەباتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە باکووری عێراق لە دژی پەڕگیری، پێشمەرگایەتی کردووە، دژی جیهادییەکان، پێشتریش لە دژی بەعسی سەدام حسێن. ئەو تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ؛ بۆیە ئەمە دەرفەتێکی زۆر مەزنە بۆ تێڕامان لە دەستکەوتەکانی؛ سەرەتا لە عێراق، هەروەها لە ناوچەکە و لە سەر ئاستی جیهانیش"
ماتیۆ زەیس، بەرپرسی پێشوو لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئەمریکا: "بینینی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ من شانازییەکی گەورە بوو. لە واشنتۆنەوە و لەلایەن تەواوی دۆستانتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، پیرۆزبایی هەشتایەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونتان ئاراستە دەکەم. ئێوە رێبەری ئەفسانەیی گەلی کوردن. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
رۆس پیرۆ، بیزنیسمان: "زیاتر لە 19 ساڵە هاوڕێی سەرۆک بارزانیم، ئەو پیاوێکی سەرنجڕاکێشە. رابەرێکی سەرنجڕاکێشی کوردستانە. پیاوێکی زۆر گەرموگوڕ و راستگۆیە و هاوڕێیەکی گەورەی ئەمریکایە؛ هاوڕێیەکی زۆر باشی من بوو، لە تەمەنی 80 ساڵییدا هیوای چەند دەیەی دیکەی بۆ دەخوازم. سوپاس
ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق: "دەمەوی پیرۆزبایی 80یەمین ساڵیادی لەدایکبوون لە بەرێز مەسعود بارزانی بکەم. ئەو دەستکەوتێکی سەرسوڕهینەر و خەباتکارێکی ئەفسانەیی کوردە و دەستکەوتی زۆری بۆ گەلی کورد و عێراق بەدەستهێناوە. من دوای ئەوەی بڕوانامەی دەستبەکاربوونم وەک باڵیۆزی ئەمریکا وەگرت، بۆ یەکەمجار بەڕێز بارزانیم بینی سەردانێکی زۆر خێرامان بۆ هەولێر کرد و دیدارمان لەگەڵیدا سازکرد. بە گەرمی پێشوازیی لێکردم و زۆر چێژم لە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا وەرگرت. لە گفتوگۆکەدا ئەمەم هاتە بەرچاو کە ئەو چ رابەرێکی سەرنجڕاکێش بووە و بەردەوامیشە لە سەر رێگەکەی؛ هەروەها بەبیرهێنانەوەیەکی بەهێز بوو بۆ ئامانجە هاوبەشەکانمان؛ هەروەها بەردەوامیدا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان. چەندە گرنگ بوو بۆ بەرژەوەندییەکانی هەردوولامان، ج لە عێراق چ لە ناوچەکەدا دووبارە رۆژی لەدایکبوونت پیرۆزبێت بەرێز مەسعود".
ستیڤ هارپەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری کەنەدا: "زۆر خۆشحاڵم کە دەتوانم پیرۆزبایی لەدایکبوون لە سەرۆکی پێشوو بارزانی بکەم لە هەشتایەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی، بەجۆشەوە سەردانەکەم بۆ هەولێر لە ساڵی 2014 بیردێتەوە . کەنەدا و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش پێکەوە کاریان کرد، بە راشکاوی دەڵێم ئەگەر هەوڵ و ئازایەتی گەلی کورد و سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان نەبووایە ، زۆر بێ ئومێد دەبووم کە رەنگە تەواوی عێراق بکەوتایە ، هەرێمی کوردستان و کورد بەراستی رۆڵی سەرەکییان هەبوو لە شەڕی دژی داعش و ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ، لە کۆتاییشدا سەرکەوتن بەسەریدا و پاشەکشە پێکردنی . کاتێک لە هەولێربووم، زۆر سەرسام بووم بە ئیدارەی سەرۆک بارزانی ، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستاش سەرسامم نەک تەنیا بە سەرۆک بارزانی بەڵکو بە هەرێمی کوردستانیش. من ئەمە بە کارەساتێکی جیهانی دەبینم کە گەلی کورد دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان نییە، لە هۆکارەکانی تێدەگەم و ئاڵۆزن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە، ئەمە کارەساتێکە بۆ جیهان ، بەڵام دیسان وەکو گوتم یادگاری زۆت خۆشم هەیە لە پەیوەندییەکانم لەگەڵ گەلی کورد و بەتایبەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی ، ئێمە هیوای باشترین بۆ خۆت و هەمووان دەخوازین لەو بۆنە پڕ بایەخەدا
جۆرجیانا تیۆدێرسکۆ، پەرلەمانتاری ئەورووپا: "ساڵی رابردوو شەرەف و دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە بانگهێشت بکرێم بۆ کوردستان و بۆ هەولێر، بۆ ئەوەی ئەزموونی داب و نەریتی جوانی کورد ببنم ، کورد نەتەوەیەکی سەرسوڕهێنەرن ، ئێوە خەڵكێکی سەرنجراکێشن ، زۆر شت هەیە لە ئێوە فێربین ، بەپێی کارەکانی سەرۆک بارزانی و تەواوی ژیانی ، توانیمان زانیاری زیاتر لەبارەی ئێوە لەگەڵ خۆمان ببەینەوە بۆ برۆکسل بۆ پەرلەمانی ئەورووپا . سەرۆکی ئازیز، مەسعود بارزانی ئاواتی تەمەنێکی درێژتان بۆ دەخوازین و هیواخوازین ئاواتەکانتان بێنەدی ، ئێوە نوێنەرایەتی هێمایەک لە هێز، شکۆ ، لەخەبات بۆ مافەکانی نەتەوەکەتان دەکەن . بەهۆی ئێوەوە، کوردستان ئەمڕۆ وەکو پێشتر نییە، زۆر زیاتر لەرابردوو دەگەیێنێ، بەهۆی ئێوەوە کورد داهاتوویەکی هەیە ، خوا بتپارێزێت و خوا تەندروستی و هێزتان پێ ببەخشێ، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەسەر کارەکانی ژیانتان کە زۆر سەرسوڕهێنەرن. ئێمە شەرەفمەندین بە دیدارتان، بە هاوڕێیەتیکردنتان ، هیواخوازین لە داهاتوویەکی نزیکدا لە برۆکسل، لە پەرلەمانی ئەورووپا بتبینینەوە.
ئیسکۆ دەستانی، پەرلەمانتاری جۆرجیا (کورمانجی): لەناخی دڵمەوە رۆژبوونی سەرۆک بارزانی پیرۆزدەکەم ، کە دەبێتە 80 ساڵ، لە ناخی دڵمەوە دەخوازم تەندروستی باش بێ و 100 ساڵ زیاتر بژی، من خۆم چەندین جار چوومەتە کوردستان ، ئەوکاتەی یادگە کرایەوە لە گوندی بارزان، بانگهێشتکرابووم، لە ناخی دڵمەوە دەمەوێت بڵێم ، ئەگەر ماڵباتی بارزانی نەبووایە کوردستانیش نەدەبوو ، بۆیە لەدڵمەوە هیوای تەندروستی باشتان بۆ دەخوازم، کە چوومە کوردستان ، دەتوانم بڵێم کوردستانمان وهەولێر زۆر پێشکەوتووە ، من بە دیانەت ئێزدیم؛ سیاسەتی بارزانی زۆر زۆر باشە ، ئێزدی و کوردی موسڵمان و هەر میللەتێک پێویستە ، با هەموو میللەتی ئێمە لەسەر رێی بارزانی بن.
