کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

کوردستان

مالیکی: هەر هێرشێک زیان بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بگەیێنێت، قبووڵکراو نییە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێ، هەر هێرشێک زیان بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی عێراق بگەیێنێت، قبووڵکراو نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئابی 2026 نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "ئەوەی دوێنێ روویدا لە هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی، کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنە کراوە."

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردوەتەوە کە پاراستنی دامەزراوەکان بەشێکە لە ئاسایشی گشتی و گوتی: " هێرشکردنە سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی عێراق و دامەزراوەکانی، کارێکە ناتوانرێت قبووڵ بکرێ."

نووری مالیکی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم جۆرە کارانە لە لایەن هەر لایەنێکەوە بن رەتکراوەن و داوای کرد لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە بکرێ. 

مالیکی دەڵێت:"پێویستە لە رێگەی لێکۆڵینەوە فەرمییەکانەوە وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرا بکرێ و ئەنجامدەرانی ئەو کارە بەپێی یاسا سزا بدرێن. دەبێ ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی عێراق بپارێزێت."

بە گوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-08-2026، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە "لە سنووری ئێرانەوە" ئاراستە کرابوون، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە